دوێنێ یه‌كشه‌مه 15/9/2019 ژماره‌یه‌ك له زانایانی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان، لە هۆڵی بۆنەکان لە که‌لار به‌شداریانکرد، لە سیمینارێک به‌ناونیشانی (هه‌ڵمه‌تی هوشیاری و بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرە کان).
ئه‌مه‌و سمیناری ناوبراو, به هه‌ماهه‌نگی هه‌ریه‌ك له بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان و ڕێکخراوی فۆکه‌س بۆپەرەپێدانی مەدەنیەت به‌ڕێوه‌چوو، كه تيايدا وێڕای باسكردن و ناساندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و جۆره‌كانی، زیانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ته‌ندروستی و ئابوری و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه ڕوو. |