یەکێتی زانایان پشتگیری پرۆژەی نیشتەجێ بوون بۆ زانایان دەکات و بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێک بەرز دەکاتەوە

ئەمرۆ 17ی9ی2019 لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کردووە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا دەکات پرۆژەی نیشتەجێ بوون بۆ مامۆستایانی ئایینی جێبەجێ بکرێت.


لە بەشێکی نوسراوەکەدا هاتووە: شتێکی ئاشکرایە زانایانی ئایینی رۆڵێکی کاراو دیاریان هەیە لە خزمەتی کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بڵاو کردنەوەی میانرِەوی و دژایەتی کردنی بیری توندرۆیی، وەک فەرمانبەریش وەکو پێویست سوودمەند نەبوونە لەو خزمەتانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فەرمانبەران کراوەو رێژەیەکی بەرچاو کێشەی نیشتەجێ بوونی تایبەت بە خۆیان و خانەوادەکانیان هەیە.


لەبەشێکی تری نوسراوەکە هاتووە: بۆ ئەو مەبەستە پشتگیری تەواوی نوسراوی وەزارەتی ئەوقافوو کاروباری ئایینی ژمارە (126) لە بەرواری 16ی9ی2019 دەکەین، کە داوا دەکات بەپێی یاساو رێنماییەکان پرۆژەیەکی نیشتەجێ بوون بە نرخێکی گونجاو بە لەبەر چاوگرتنی باری خراپی دارایی بۆ زانایانی ئایینی دابین بکرێت.