ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19ی9ی2019 به‌رێز ئولیفیه دیكۆتینی قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو د. عومه‌ر حسن مرۆو مامۆستا مه‌لا حسن قادیانیو مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی لێ كرا.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی قونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسای كرد‌و پیرۆزبای دهسبهكاربوونی ئاراسته كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پوخته‌یه‌كی مێژوویی له‌باره‌ی یه‌كێتی زانایان‌و ئاستی په‌یوه‌ندی به جیهانی ئیسلامی‌و ده‌ره‌وه‌و گرنگی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان گه‌لی كورد‌و فه‌ره‌نسا خسته ڕوو، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌كوردستان كێشه‌ی ئایینی نیه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌كان نمونه‌یه‌كی جوانی هه‌یه‌و هه‌ر شتێكیش رووبدات به دیالۆك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی زانایان رۆڵی فه‌ره‌نسای له هاوكاری گه‌لی كورد‌و پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌و پێشكه‌شكردنی هاوكاری ماددی‌و لۆجستی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز نرخاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئێمه له كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندی باش بێت، وه ئێمه له كوردستان وه‌ك موسڵمان زۆرینه‌ین به‌ڵام به چاوی كه‌مینه سه‌یری هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناكه‌ین چونكه روانگه‌ی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی‌و مرۆڤایهتیو رێزگرتن خۆی ده‌بینێته‌وه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگی وه‌ك فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان‌و مافی مرۆڤ‌و بیری توندڕهویو په‌یوه‌ندی ده‌زگا ئایینیه‌كان‌و پێویستی ههماههنگیو په‌یوه‌ندی كورد‌و گه‌لی فه‌ره‌نسا.
دواتر به‌ڕێز ئولیفیه دیكۆتینی قونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سهرۆكو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد‌و گوتیشی: حه‌زم كرد دوای ده‌ست بهكاربوونو ده‌زگا باڵاكان سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان بكه‌م‌و سوپاستان بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی هه‌تانه له بایه‌خدان به كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان.
گوتیشی: رۆڵی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رز دهنرخێنینو كوردستان مه‌ڵبه‌ندێكی جوانی لێبودهییو پێكهوهژیانهو به‌شێكی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ش بۆ رۆڵی ئێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ركی ئێوه زۆر گرنگه‌و هێزێكی زۆریش ده‌دات به كوردستان.
قونسوڵی فه‌ره‌نسا گوتیشی: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێوه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك سه‌رمایه‌ی گهورهنو به‌لای ئێمه‌شه‌وه جێگه‌ی رێزنو نیشانه‌ی پێگه‌یشتووی ئامانجهكانتانه.
گوتیشی: كورد له پێناو پاراستنی شهڕهفو كه‌رامه‌ت‌و نیشمانی خۆی شه‌ڕی داعشی كرد‌و هاشان بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆیه رێزی زۆرمان هه‌یه بۆ پێشمه‌رگه‌و پێگه‌ی كوردستان. |