ئه‌وكاته‌ی كه دووه‌م نووسینی توێژینه‌وه‌ی لاپهرِهییم له‌م رۆژنامه‌ی(خه‌بات)ـه‌دا و له ژێر سهردێرِی: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووله‌كه و سێكوچكه‌ی حه‌رامێتی و دیواری ده‌روونی و كورده ناموسی!)ژماره (1522) ل7) 7/8/2004)بلاَو كرده‌وه، سه‌دایه‌كی زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا، گوتبووم: ره‌نگه نووسینی بابه‌تێكی ئاڵۆزی وا، به قه‌ڵه‌می كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی په‌روه‌رده‌ی حوجره‌ی مزگه‌وت، له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خۆی له خۆیدا جۆره كۆده‌تایه‌ك بێت! به تایبه‌تی كه له كێشه‌ی بوون ونه‌بوونی په‌یوه‌ندی، نێوان كورده‌كانی باشووری كوردستان وجوولهكهبدوێت!. بهلاَم منێك كه كه‌م سهردهكهمهوه له گوتنی راستی و ئه‌وشته‌ی برِوام پێیه‌تی، هه‌رگیز نامۆیی تێدا به‌دیناكه‌م و جگه‌له‌وه‌ی كه كهیفیشم بهرِووپهرمایی نایه‌ت، سڵكردنهوهم نییه له ههرنووسینێك، كه چاوهرِوانی ئاكامێكی خێری لێبكرێ و هیواى به‌رژه‌وه‌ندی پیرۆزی گه‌له‌كه‌می تێدا به‌دی بكه‌م، چونكه له لایه‌كه‌وه، ئاماده‌نیم ببمه قوربانیی پابه‌ند بوون به هیچ مهنعێكی خه‌یاڵی و دوور له راستی، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لاموایه، مه‌سه‌له‌ی عادیلانه‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌م، یه‌كێكه لهوگهوره مه‌سه‌لانه‌ی سه‌رزه‌وی، ئهگهرنهڵێم گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌یه و مرۆڤایه‌تی له‌و به‌هه‌ڵواسراوی مانه‌وه‌یدا، تا ئهمرِۆیش شه‌رمه‌زاره، ئه‌وه‌تا ده‌بینین هه‌ر بوێرییه‌كی گهربهكاربهێندرێت، ته‌نیا بۆ دواخستنیه‌تی نه‌وه‌ك بۆ به‌ره‌و پێشبردن و به ئامانج گه‌یاندنی!)
كورد و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووله‌كه
خوێنه‌ری بهرِێز: گه‌رچی من له‌م بابه‌ته‌مدا باسم له‌وه‌نییه توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌م لهمهرِ بن وبنچینه و دۆزینه‌وه‌ی دروست بوونی گه‌لان و لێكۆڵینه‌وه له شوێنه‌واری هۆز و تیره و ره‌گه‌زه‌كان، به‌تایبه‌تی كورد، یان جووله‌كه، بهلاَم به پێویستی ده‌زانم هه‌ندێ شت بڵێم، هیوام وایه له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم دوورنه‌كه‌ومه‌وه، كه وهلاَم و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی پرسیارێكی ئاڵۆزی میدیا عه‌ره‌بی و هه‌ندێ له دراوسێكانی دیكهمانه، كه به داخه‌وه ئێستا هه‌مان په‌تا و قورستریش، له نێو هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی، دراوسێیهكیاندا، زۆر بلاَوه و كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن و به ئێستاوه ناوێستن و بۆ دیرۆكی پرِلهسهروهریمان دهرِۆن و گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تیمان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن كه جه‌نابی مه‌لاموسته‌فا بارزانی، ره‌حمه‌تییه، كه سه‌ركرده و باوك و پێشه‌وا و پێشه‌نگی به‌رخۆدان و خه‌بات و شۆرِش و سینبولی له خۆبوردن و نه‌ته‌وه و مرۆڤ پهروهریمانه و به‌و درۆ ده‌له‌سه و فیتنهجۆییهیان، كلاَو دهنێنهسهر ساویلكه‌كان و خه‌ریكه ده‌كرێته خاڵێك، كه لێیه‌وه ره‌وایه‌تی شهرِفرۆشتن به كوردی باشووری كوردستانی پێ حهلاَڵ بكرێت! پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه: ئایا راسته كه كورده‌كانی باشووری كوردستان په‌یوه‌ندییان به(ئیسرائیل)جووله‌كه‌وه هه‌یه؟، كه وهلاَمی ئه‌م پرسیاره هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رگه‌وره كانمانه‌وه هه‌یه، ره‌نگه ئه‌وه‌نده رِوو له من نه‌كات، بهلاَم به پێویستیشی ده‌زانم له وهلاَمدا بڵێم:
یه‌كه‌م: كاربه‌ده‌ستانی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقێكانیش، چه‌ندین جار بهرِاشكاوی ئه‌وه‌یان گوتووه و روون كردۆته‌وه، كه هه‌رگیز كورده‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و ناراسته و خۆیان به جووله‌كه‌وه نییه، به‌تایبه‌تی زۆر جاران، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گوتووه، كه بهرِای من ئه‌مه جێگه‌ی سهرسورِمانه، كه ئایا په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان ئه‌وه‌ند ئه‌سته‌م و كارێكی ئه‌مه‌ند گرانه، تا ئه‌م هه‌موو تهموومژهی به‌ده‌وره‌وه دروست بكرێت؟! ههربۆیهكه لێره‌دا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی، گۆشكراوێكی نێوحوجره و مزگه‌وت و زانكۆ ئیسلامییه‌كان و كتێب و نووسینی ئیسلامی و خوێندن وده‌رس گوتنه‌وه، ئه‌ومافه ده‌ده‌م به‌خۆم كه وهلاَمی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه‌و بڵێم: باشه بۆنهیهین، به‌رله‌هه‌رشت، له‌سه‌رئه‌وه رِێبكهوین، كه به‌عه‌قڵ و هۆشێكی ئیسلامی دروست و كراوه‌یی، وه‌ك شاره‌زایانی، دووزانستهی فیقه و ئوێول، له مه‌سه‌له‌كان بنۆارِین و بگهرِێینهوه بۆ ده‌قه پرِ له به خششهكانی قورئان و فه‌رمووده‌ی دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و سه‌رچاوه مێژووییه كانی ژیانی خودی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، دابزانین لهوێرِا چ باسه؟
مه‌گه‌ر له ته‌ماشاكردنی ئه‌و مێژووه پیرۆزه‌دا، ناخوێنینه‌وه كه هه‌رله‌سه‌ره‌تای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ) بۆشاری مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره، چه‌ندین په‌یمان و رێكه‌وتنی مۆر كرد له گه‌ڵ سه‌رجه‌م خێڵه‌كانی ئهودهوروبهره، ته‌نانه‌ت، سێ خێڵهسهرهكییه كه‌ی جووله‌كه‌یش كه له مه‌دینه نیشته‌جێ بوون((بن‌و النضير وبنو قريضة وبنو قينو قاع)؟
گه‌رچی لێره‌دا هه‌ندێك ده‌ڵێن: بێگومان ئهوپهیوهندییانهی ئه‌وكات مۆركراون، زۆر سنوورداربوون، ئێمه‌یش ده‌ڵێین: كێ گوتویه‌تى: باخهڵكیتر بێ سنوور په‌یوه‌ندی ببه‌ستن!.
باشه بۆچی ئه‌بێ كورد داوای شتێكی لێبكرێت كه عه‌ره‌ب خۆیان ده‌مێك بێت نه‌جاتیان بووبێت لێی؟ یان بۆچی ئێمه لێمان بخوازرێت كه بایه‌خ بده‌ین بهمهسهلهیهك كه عه‌ره‌ب خوَیان فهراموَشیان كردووه؟
به مانا له پاشا پاشایی تربین!.
باشه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی رِهوا به‌لای عه‌ره‌به‌كانه‌وه كێشه‌ی فه‌له‌ستین نییه؟ هاوكات به‌وه رِازی نابن كه كه‌سێك به‌ناوی عوروبه‌وه نه‌بێت داكوَكی لێ بكات و لێی بدوێ!.
باشه وتمان مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ق و رِهوایه، بهلاَم كه قه‌بووڵیان نییه كێشه‌كه، ئایینی بێت، بوَداوا له كورد و فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن پشتگیری‌یان لێبكه‌ن و فرمێسكیان بوَبرِێژن؟.
باشه پێویست به‌وه ده‌كات، كه كورده‌كان دوورِووبن و به دوومهن بپێون؟ ئیشی دراوسێكان به پیروَزدابنێن و بهرِهوای بزانن كه ههرپهیوهندییهك مۆربكه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌رتاك و لایه‌ن و حكوومه‌تێكدا، كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانیانی تێدابێت، بهلاَم بۆكورد حه‌رامبێت؟.
من هیچ كارێكی هه‌ڵه، به‌كارێكی دیكه‌ی هه‌ڵه پاساو ناده‌مه‌وه، گه‌ربێ و بڵێم: په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان له‌سه‌ربنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵه‌بێ، هاوكات به هه‌ڵه‌یشی نازانم، كه‌وابوو رِێگر و ئاسته‌نگ چییه كه گه‌لان له‌گه‌ڵ یهكتریداچهندین په‌یوه‌ندی له‌سه‌ربنه‌مای رِهچاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی پێكه‌وه ببه‌ستن؟ له‌گه‌ڵ رِهچاوكردنی پاراستنی نه به‌زاندنی سنووره ئایینییه‌كان و نه دۆرِاندنی ناسنامه؟.
باشه بۆده‌بێ دراوسێكانمان، به‌شێوازێكی كه‌م یان زۆر، دیار و نادیار بۆیان هه‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووله‌كه ببه‌ستن و بهلاَم بۆخه‌ڵكی تر نه‌بێت؟، تاكه‌ی ئیزدیواجیه‌ت و درۆكردن؟.
دووه‌م: به‌كارهێنانی وشه‌ی(ئیسرائیل)خۆی له خۆیدا له رِووی شه‌رعه‌وه هیچ سه‌رپێچیه‌كی تێدا نییه، چونكه وشه‌ی(ئیسرائیل)ناوێكه له ناوه‌كانی یه‌عقوبی كورِی ئیسحاقی كورِی ئیبراهیمی بابی پێغه‌مبه‌ران(س)، وشه‌كه به زمانی عیبریه و به كوردی واته: به‌نده‌ی خوا.
وه‌كچۆن وشه‌ی(بن‌و ئیسرائیل)یش، واته: نهوهونهژادی(ئیسرائیل) یانی كورِانی به‌نده‌ی خوا، جا ئه‌مه له‌م رووانگه‌وه، هیچ تاوانێكی تێدانیه، چونكه ئینتیمابوون بۆ ره‌گه‌ز، یان تیره و هۆز و نه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ ئایینیش، هیچ حوكمێكی شه‌رعی ناگه‌یه‌نێت و نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر چاك و خراپێتی هیچ تاكێك له كۆمه‌ڵدا، تا به كرده‌وه باشێتی ده‌رنه‌كه‌وێت، قورئان له ئایه‌تی 105ی سوره‌تی ته‌وبه‌دا، ده‌فه‌رموێت:
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئێمه، به‌وخه‌ڵكه بڵێ: باكردهوهی چاك ئه‌نجام بده‌ن وبزانن خوا و پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان كرده‌وه‌كانتان ده‌بینن).
ده‌بێ له‌وه‌یش به ئاگابین، كه وه‌ك زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت، كاتێك قورِئانی پرِ له به‌خشش وشه‌ی (بن‌و ئیسرائیل)به‌كار ده‌هێنێت له بواری لێ گوتن و خراپكارییان نادوێت، بهلاَم كه باسی كار و ئه‌تواره به‌ده‌كانیان ده‌كات، وشه‌ی(یهود)یان بۆبهكاردێنێت، جا هه‌ركه‌سێك لهونهتهوهیهبێت و كارێكی به‌د ئه‌نجام بدا، ئه‌وا به پێی به‌دی كاره‌كه‌ی، ناوزه‌د ده‌كرێت و به‌س، وه‌كچۆن كه‌سێكی شوێنكه‌وته‌ی مه‌سیح(س)، ئه‌گه‌ر كارێكی به‌دی ئه‌نجامدا، به پێی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی ناوزه‌د ده‌كرێت، هاوكات ئهوموسڵمانهی توند و تیژی بێجێ، یان كارێكی خراپ ئه‌نجام ده‌دات، به پێی كاره‌كه‌ی ناوزه‌د ده‌كرێت و نابێ حوكمی سه‌رهیچ تاكێك، گشتی بكرێت و بدرێت بهسهركۆدا!.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌رگیز رهوانییه، شێوه‌ی ره‌نگ و رِوو و روخسار و كورتی ودرێژی و قه‌ڵه‌وی ولاوازی، بكرێته به‌ڵگه، بۆههڵسهنگاندنى كه‌سایه‌تی مرۆڤ، نه‌خاسمه بكرێته به‌ڵگه‌ی چاكی وخراپێتی، با هه‌ندێ له زانایانی ده‌روون ناس، جۆری كه‌سایه‌تى بگێرِنهوه بۆ ئهوشتانهیش!، قورئان له‌ئایه‌تی 13ی سوره‌تی ئهلئیسرادا ده‌فه‌رموێت: (هه‌ر مرۆڤه‌ی ئۆباڵی به‌گه‌ردنی خۆی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات).
سه‌رباری ئه‌وه‌ی، كه ئه‌گه‌ر، پابه‌ند نه‌بوونی جووله‌كه‌كان به‌ته‌وراته‌وه به كهموكورِی دابنرێت و پابه‌ند نه‌بوونی دیان وگاوره‌كان به ئینجیله‌وه كه‌مته‌رخه‌می بێت، ده‌بێ ئێمه‌ی موسڵمانیش ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین كه وه‌نه‌بێت، ئێمه‌یش له ئاكار و گفتار و ره‌فتارماندا، زۆر پا به‌ند بین به قورئانه‌وه!. له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌گه‌ر گازنده‌مان لێیان له‌به‌رئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان ده‌سكاری ئایینه‌كانیان كردووه!، با ئاورِێك له خۆمان بده‌ینه‌وه تابزانین، تاچه‌ند موسڵمانانیش ده‌ست و ده‌م و كرده‌وه‌یان نه پاراستووه له بیدعه و زیاد كردن له ئایین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌قه كانی قورئان و فه‌رمووده‌وه.
ئه‌وه‌یش بێنینه‌وه به‌رچاومان كه خوای گه‌وره له ئایه‌تی30ی ئه‌لفورقان دا، ده‌فه‌رموێت: ( پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌ده‌م سكالاَوه ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی ده‌ورم وخزمهكانم، وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشتگوێ‌یان خستووه)، كه هه‌ر خوێنده‌وارێك ده‌زانێت ئهمرِۆ تاچه‌ند كاری پێناكرێت و بۆ پیرۆزی و تازێ و نوشته و كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگ زیاتر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت كاری پێناكرێت!.
له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ)، جووله‌كه ده‌ژیا
سێیه‌م: هیوام وایه هه‌ر خوێنه‌رێك به وردی ئه‌م ده‌قه بخوێنێته‌وه:
(عن ثابت عن أنس(ر) قال: (كان غلام يهودي يخدم النبي(ص)، فمرض فأتاه النبي(ص)، يعوده فقعد عند رأسه فقال له: أسلم، فنظر إلى أبيه، وهو عنده، فقال له: أطع أبا القاسم(ص)، فأسلم فخرج النبي(ص)، وهو يقول: الحمد لله الذي أنقذه من النار)انظر: فتح الباري شرح صحيح البخاري، . ج/3 ص 278كتاب الجنائز، باب إذا أسلم الصبي فمات هل يصلى عليه ؟ وهل يعرض على الصبي الإسلام؟،الحديث برقم /1356).
واته: (پێغه‌مبه‌ر(د.خ)غولاَمێكی جووله‌كه‌ی هه‌بوو له ماڵهكهیداخزمهتی ده‌كرد، جارێكیان نه‌خۆشكه‌وت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چووسهردانی كرد و داوای لێ‌كرد كه برِوابێنێت، ئه‌ویش ته‌ماشای باوكی كرد و بابیشی پێی گوت: به گوێی بابی قاسم بكه!، ئیتر منداڵه‌كه موسڵمان بوو و كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، له ماڵه‌كه هاته‌ده‌ره‌وه فه‌رمووی: سوپاس بۆئهوخوایهی كه رزگاری كرد له ئاگر). لێره‌دا ده‌كرێ بزانین تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك تێكه‌ڵی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت لاوێك كه خزمه‌تی خودی پێغه‌مبه‌ر بكات، جوولهكهبێت، هه‌موو ئه‌وه‌ش ده‌زانین بوونی غولاَمێك له ماڵدا مانای خۆی هه‌یه و هه‌ڵوه‌سته‌ی ده‌وێت!.
پرسیار گه‌لێكی هه‌ستیار
خوێنه‌ری بهرِێز: به‌رله‌هه‌رشت، نه‌فرین له‌سته‌م، نه‌فرین لهرِاوهگواستن، نه‌فرین له ده‌ربه‌ده‌ركردن، نه‌فرین له پاكتاوی نه‌ژادی، نه‌فرین له كوشتنی به‌ناهه‌ق، نه‌فرین له‌ماڵی خه‌ڵك وێرانكردن، نه‌فرین له هه‌مووئه‌و شتانه‌ی كه وشه‌ی سته‌م ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مجار ده‌ڵێم: تكایه به‌بێ هه‌ڵچوون و ده‌مارگیری گوێ له‌م پرسیارانه‌م بگرن، كه هیوامه ئه‌گه‌رمن لهوهلاَمهكانیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، ئێوه بۆ وهلاَم بگهرِێن و دوایی ساقه‌سه‌ری خۆتان لهرِێی ئێمێڵهكانمهوه منیشی لێ‌ئاگادار بكه‌ن و ئه‌وسا من مه‌منوون.
ده‌ڵێم: وه‌ك له زۆرێك له په‌یام و گوتار و نووسینی هاوچه‌رخدا هه‌یه، نه‌خاسمه وتاری هه‌ڵچوون و سۆز ئامێزی هه‌ندێك گه‌وره دهسهلاَت داریش، دیاره به‌نوئیسرائیلی، خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نین، قودسیشی پێوه‌بێت، بۆیشیان نییه له‌وێ بن!، ئه‌ی باشهخهڵكی كوێن و ده‌بێ له‌كوێ بژین؟.
ئه‌گه‌ر له ئاكامی به‌دكاریی جووله‌كه‌كانه‌وه، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره، ده‌ری كردن و ناردنیه خه‌یبه‌ر، ئه‌ی بۆ عومه‌ر(ر)، له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تیدا، كه خه‌یبه‌ری پێ چۆڵكردن، ناردنیه شام؟
بۆچی ره‌شه‌كوژی تێ‌یان نه‌كه‌وت و هێشتنیه‌وه؟.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی عه‌ره‌ب وجوولهكه، له‌سه‌ر خاكه؟ موسڵمانێكی كیشمیری، كه هیند داگیركهریهتی، نه‌ك جووله‌كه، چی لێ داواده‌كرێت؟ ئه‌و هه‌قی به‌سه‌ر فه‌له‌ستینه‌وه چییه؟ئه‌گه‌ر هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی ئایینی لهوگۆرِهیدا نییه؟. ئهگهرموسڵمانێكی كورد زمان، عه‌ره‌ب و فارس و تورك هه‌موو مافێكیان زهوتكردبێت و بهتوورهكه خاكی ولاَتییان بێژابێت و ئه‌وه‌ی به‌ئاژه‌ڵ نه‌كرێت بهسهرئهمیان هێنابێت، ئه‌می كوردی دوور له جووله‌كه، ده‌بێ كاری به‌سه‌ر جووله‌كه‌وه چیبێت؟ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه خاكه و به‌س وه‌ك ده‌گوترێت ؟.
بهرِێزان: دواى ئهوكۆپله پرسیاره‌م ده‌ڵێم: بێگومانم كه ناتوانم لهرِێگهی ئه‌م نووسینه رۆژنامهییهوه وهلاَمهكان بده‌مه‌وه، بهلاَم بۆزانینی كه‌مێكیان، وه‌رن با پێكه‌وه بچینه خزمه‌ت، ده‌قه پرِلهبهخششهكانی قورئان و ئاكارو گوتاری پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و یارانی و بچینه نێو كتێبه پرِبههاكانی موسڵمانان، دابزانین له‌ناویاندا چ باسه؟!.
یه‌كه‌م: په‌روه‌ردگارمان له ئایه‌تی20و21ی سوره‌تی مائیده‌دا ده‌فه‌رموێت:
(وإذ قال موسى لقومه ياقومي اذكروا نعمة الله عليكم إذ جعل فيكم أنبياء وجعلكم ملوكا وآتاكم مالم يؤت أحدا من العالمين * ياقومي ادخلوا الارض المقدسة التي كتب الله لكم ولاترتدوا على أدباركم فتنقلبوا خاسرين).
واته: (مو‌سا به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی گوت: نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا وه‌بیر خۆتان بێننه‌وه، ئه‌وزه‌مان و سه‌رده‌مانه بێننه‌وه بیرتان كه خوای گه‌وره كه‌ره‌می كرد له‌گه‌ڵتان، كه هه‌ر له خۆتان چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن و چه‌ندین كه‌سیشی لێكردنه پاشا و سه‌رگه‌وره و دهسهلاَتداری به‌توانا، زۆرنیعمهتی وه‌های به ئێوه به‌خشێوه، كه له هه‌مووجیهاندا، به‌خه‌ڵكی تری ره‌وا نه‌بینیوه!، ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی من برِۆنه ناو ئهوزهوییهی كه خوا پیرۆزی كردووه و بۆئێوه‌ی نووسیوه! پشت نه‌كه‌نه په‌روه‌ردگارتان وخۆتان تووشی زیان مه‌كه‌ن).
من نامه‌وێت له‌م نووسینه‌مدا زۆر درێژی بكه‌مه‌وه، بهلاَم بۆلێكدانهوهی ئه‌م دوو ئایه‌ته، ده‌تان به‌مه نێو باغستانی سه‌رچاوه باوهرِ پێكراوهكانی به‌رده‌م موسڵمانان.
1: ئیمامی قورتوتبی خاوه‌نی ته‌فسیری (الجامع لأحكام القرا‌ن) له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ: (وشه‌ی موقه‌ده‌س كه خوا لێره‌دا هێناوێتی واته پاككراوه وپارێزراولهبرسێتی و له‌بێ بارانی، مه‌به‌ستیش له‌وشوێنه، دیمشق و فه‌له‌ستین و هه‌ندێكه له ئوردون).
2: ئیمام فه‌خری رازی له(التفسیر الكبیر)ـه‌كه‌یدا، ده‌فه‌رموێت: (دهگێرِنهوه كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چووه سه‌ر جه‌به‌ل لوبنان په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: ئه‌وه‌نده‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێته پیشچاوت ئه‌وه موقه‌ده‌سه و میراتی نه‌وه‌كانی تۆیه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: كه خوای گه‌وره موسای له ده‌ست فیرعه‌ون رزگار كرد و له میسر دووری خستنه‌وه و له ئاوی نیل پهرِاندنییهوه، په‌یمانی ئه‌وه‌ی پێدان، كه له زه‌وی شام نیشته جێیان بكات و فه‌رمووی: ئه‌وه ئه‌و زه‌وییه‌یه كه خوا بۆئێوه‌ی نووسیوه!، واته: خوای گه‌وره له لهوحولمهحفوزدا، برِیاری داوه و به‌ئێوه‌ی به‌خشیوه و فه‌رمانى پێداون كه بچنه ناوی!).
3: مه‌حمود شوكری ئالووسی له ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌ناوى(روح المعانی)ده‌ڵێ: (مه‌به‌ست به‌زه‌وی موقه‌ده‌س له ئایه‌ته‌كه‌دا، دیمشق و فه‌له‌ستین و ئوردون و ئه‌و زه‌وییه‌یه كه كێوی تووری تێدایه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی تا ئه‌گاته نێوانی فورات و عه‌ریشی میسر!، كه ده‌یش فه‌رموێت: خوا بۆئێوه‌ی نووسیوه!، واته: ده‌بێته شوێنى ژیان و حه‌وانه‌وه‌تان).
4: موحه‌ممه‌د عه‌لی شه‌وكانی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا (فتح القدیر، الجامع بین فنی الروایة والدرایة من علم التفسیر)ده‌ڵێ: (كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: خوا بۆئێوه‌ی نووسیوه!، واته: له قه‌ده‌ری خوا و برِیاری ئه‌ودا بۆیكردوونهته شوێنی ژیان و حه‌وانه‌وه‌تان!).
5: جاروڵلاَی زه‌مه‌خشه‌ری له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌ناوی (الكشاف عن حقائق التنزیل وعیون الأقاویل فی وجوه التأویل)دا ده‌ڵێ: (خوای گه‌وره ئه‌وناوچه‌ی به‌خشیوه به ئیسرائیل، كه پێی ده‌گوترێت: شام كه فه‌له‌ستین و دیمشق و هه‌ندێك له ئوردون ده‌گرێته‌وه).
6: عیزی كورِی عه‌بدولسه‌لام، له ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌ناوی (تفسیرالقرآن)ده‌فه‌رموێت: (ئهوزهوییهیان پێبه‌خشرا له خواوه، دواتر له‌به‌ر تاوان لێیان سه‌ندرایه‌وه).
7: حوسه‌ینی كورِی مه‌سعودی به‌غه‌وی، له ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌نێوی(تفسیر البغوی معالم التنزیل)دا ده‌ڵێ: (عهبدوڵلاَی كورِی عه‌باس(ر) ده‌فه‌رموێت: به‌ر له‌به‌نی ئیسرائیلی هیچ كه‌س نه‌بووه كه خولاَم وكارهكهرو به‌رده‌ستی هه‌بووبێت، دوای رزگاربوونیان له‌ده‌ست قیبتێكان له میسر، خوای گه‌وره وه‌ك چۆن فه‌رمان ده‌درێت بۆنوێژكردن فه‌رمانی دا به‌به‌نی ئیسرائیل، كه بچنه به‌یتول موقه‌ده‌س و ئهوزهوییهیهی پێبه‌خشین، كه ده‌كاته شام هه‌رهه‌مووی).
8: ئهبوموحهممهدی ئه‌نده‌لوسی، ناسراو بهئیبنولعهتییه، له ته‌فسیره‌كه‌یدا(المحرر الوجیز فی تفسیر الكتاب العزیز)ده‌ڵێ: (په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدان بچنه نێو ئه‌و زه‌وییه‌وه كه خوا له‌قه‌زا و له‌قه‌ده‌ری خۆیدا بۆئه‌وانی داناوه!، كه ببنه خاوه‌نی، كه تێیدا نیشته‌جێ ببن، كه ببنه دهستهلاَتداربهسهریهوه).
9: ئهبوفهرهجی ناسراو به ئبنولجهوزی له ته‌فسیره‌كه‌یدا (زاد المسیرفی علم التفسیر)ده‌ڵێ: (مه‌به‌ستی په‌روه‌ردگار له‌و بۆنووسینهی زه‌وییه موقهدهسهكه بۆ به‌نو ئیسرائیل، له‌سه‌ر رای (سودیی) و ئیبنو عه‌باس واته به پێویستی گێرِاوه له‌سه‌رتان بچنه ناوی، له‌سه‌ر رِای موحه‌ممه‌دی كورِی ئیسحاق واته: به‌ئێوه‌ی به‌خشیوه، له‌سه‌ر رِای ههندێكیتر له زانایان واته: له لهوحهل مه‌حفوزدا بۆئێوه‌ی نووسیوه)دوای هێنانی ئهورِایانه و تاو‌و توێكردنیان، ده‌فه‌رموێت: (مو‌سا مه‌به‌ستی به‌وه‌بوو كه ده‌بێته موڵكی هه‌موو به‌نو ئیسرائیل! با هه‌ندێكیشیان سه‌رپێچییان كردبێت!نه‌ك مه‌به‌ستی ههربهوانه بێت كه ئه‌وكات بهدهورۆى موساوهبووبن!(د.خ)).
10: عهبدوڵلاَی كورِی ئه‌حمه‌دی نه‌سه‌فی له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا(مدارك التنزیل وحقائق التأویل) دا ده‌ڵێ: (بۆی نووسیون واته: له لهوحهل مه‌حفوزدا وای نووسیوه كه ده‌بێته سوكنا و شوێنه‌واری ئێوه).
11: ئه‌بولفیدا ئیبنولكهسیر، له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا(تفسیر القرآ‌ن العظیم)ده‌فه‌رموێت: (خوای گه‌وره‌وه له‌م ئایه‌تی بیست ویهكهمهی سورِهتی مائیده‌دا، باسمان له‌موسا بۆده‌كات(د.خ) كه چۆن هانی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی ده‌دا، تاكو خه‌بات بكه‌ن له پێناوی خوادا و له‌پێناوی سه‌ندنه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوی خۆیان، بۆگهرِانهوهیان بۆ بهیتو لمهقدیس، كه كاتی خۆی به‌ده‌ست باو و باپیری ئه‌مانه‌وه بووه له‌سه‌رده‌می یه‌عقوبی باوكه گه‌وره‌یانه‌وه(س) كه ئه‌وه‌بوو به‌هۆی برسێتی و نهداراییهوه له‌سه‌رده‌می یوسف‌دا (س)ئه‌وێیان به‌جێهێشت و چوونه میسر وله‌وێ نیشته‌جێبوون، ئیتر هه‌ر لهوێمانهوه تا سه‌رده‌می مو‌سا(س) كه میسریان چۆڵكرد و خوای گه‌وره رزگاری كردن له ده‌ست فیرعه‌ونی میسر و سته‌می قیبتێكانی له‌وه‌وه نزیك، كه پهرِێنرانهوه له‌ئاوی نیل په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموون: برِۆنه ناو ئه‌و زهوییهموقهدهسهی كه خوا بۆئێوه‌ی داناوه، كه له‌وكاته‌دا عه‌مالیقه‌كان داگیریانكردبوو).
12: بۆ میسكی خیتامیش ده‌ڵێم: جه‌نابى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودهرِیس(ر)له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا له ته‌فسیری نامی دا ده‌فه‌رموێت: واته: (ئه‌ی قه‌ومی خۆم برِۆن بۆناو ئه‌و عه‌رزه پیرۆزه كه خودا برِیاری داوه بۆ ئێوه به‌مه‌رجی فه‌رمانبه‌رداری بۆی كه بریتییه له خانووی(بیت المقد‌س)و ئه‌ترافی ئه‌وبه‌یته كه پیرۆز بووه به‌وه كه بووه به قه‌رارگا و ئارامگای پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسرائیل).
دووه‌م: ئیبنولقه‌یمی جه‌وزی(ر)له كتێبى (زاد المعاد فی هدی خیر العباد)به‌رگی سێ لاپهرِه(314)دا ده‌ڵێ: (عومه‌ر(ر) له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی خۆیدا كه ده‌ستی كرد به‌دوور خستنه‌وه‌ی جووله‌كه له نێو دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، جووله‌كه‌كانی خه‌یبه‌ر و فهدهكی ده‌ركرد، بهلاَم ئه‌و جووله‌كانه‌ی كه لهتهیماو - ته‌یما ئێستا شارێكه له‌شاره‌كانی سعودیه - وادیلقیرِا بوون ده‌ری نه‌كردن! چونكه ئهودووشوێنه ده‌كه‌ونه نێو شامه‌وه و به‌لای عومه‌ره‌وه(ر) له وادیلقیرِاوه بهشام داده‌نرێت!).
سێیه‌م: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: (نه‌فرینی خوا له‌وكه‌سه بێت كه سنوور و ناوێنی زه‌وی ده‌گوێزێته‌وه)بنوارِه فه‌رمووده‌ی ژماره(1261)مختێر ێحیح مسلم.
ئاورِێك له مێژوو
گه‌رچی وانازانم پێویستیم به‌نموونه هێنانه‌وه هه‌بێت، بهلاَم ئه‌م مشته كه نموونه‌ی خه‌روارێكه دههێنمهوهبیر:
1: كاتی خۆی له‌ناوه‌ندی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا، كه سادات چووه لای جووله‌كه و گوتی: من ده‌مه‌وێت له‌ناوماڵی خۆیاندا له‌گه‌ڵیان بدوێم! ده‌هۆڵی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بیی دنیای پرِكرد؟ دواتر یه‌كه یه‌كه گهورهعهرهبهكان كه‌وتنه سه‌ره‌گرتن و هاتنه رِیز!.
2: هه‌ر له هه‌فتاكاندا بوو كه(گۆلدهمائێر)ی پیرێژنه جووله‌كه مرد، ئیزگه‌ی(بی بی سی) به‌رنامه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر ژیان و چالاكیه‌كانی پێشكه‌ش كرد و له‌میانه‌یدا باسی له‌وه ده‌كرد كه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ سه‌رانی سعودیه و ئوردن به دیداری یه‌كدی شادبوون!.
3: هه‌ڵوێستی حكوومهتانی ئوردونی و قه‌ته‌ری و میسری و مه‌غریبی و توركیا، بۆ هه‌موولایه‌ك دیاره و له پایتهختهكانیاندا ئالاَی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی به‌سه‌ر باڵوێز خانهكانیانهوه ده‌شه‌كێته‌وه، كه به‌لای منه‌وه كارێكی هه‌رزۆر ئاساییه.
4: محمد الغزالی كه یه‌كێك بوو له‌كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له میسر‌و بگره جیهانی ئیسلامی‌دا، كه له‌تاو حه‌سره‌تی عه‌ره‌بی قسه زلی بێكرده‌وه سه‌ری نایه‌وه، زۆر جار له نووسینه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كرد كه ده‌یفه‌رموو:(بن‌و اسرائیل هم وبنو من نحن؟) واته: ئه‌رێ ئه‌وان وا كورِێتی خۆیان ده‌چه‌سپێنن بۆ ئیسرائیل و نه‌وه و رچهڵهكی ئه‌ون، ئه‌رێ ئه‌ی ئێمه نه‌وه و رچهڵهكی كێین؟.
5: له ساڵی1980كۆتایی خوێندنی زانكۆمدا، له مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره، كه ئه‌وسا ههرقوتابیهك بۆی هه‌بوو ئۆتومبیلێك بهێنێت و دوایی گومرگێكی كه‌م بدات به عێراق، من حه‌زم له‌وه‌بوو یان جێبێك یان قهمهرهیهكی مازدا بكرِم، كه ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌یش بچین بۆ باڵوێزخانه‌ی عێراقی و مۆڵه‌ت له‌وان وه‌ربگرین داخۆ به‌وه رازی ده‌بن یان نا؟یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌فاره‌ت به‌ته‌وسه‌وه گوتی: تۆ (عائدونیت) - پێشمه‌رگه‌ی شۆرِشی ئهیلوول، دوای نسكۆ عێراق وای ناونابووین - و یه‌كێك بوویت لهموتهمهریدین، ئێسته ده‌ته‌وێت جێب بكرِیت و ببیته‌وه به‌پێشمه‌رگه! ناچار گۆرِیم بۆ(مازدا)، گوتیان ئه‌وجۆره قه‌ده‌غه‌یه، چونكه كومپانیاكهی هی جووله‌كه‌یه، كه‌چی دواجار ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له نه‌وت وسووته‌مه‌نی ئیسرائیل، زۆربه‌ی دیاریی حكوومه‌تی عێراقه بۆیان، كه‌وابوو كورد پێویستیان به‌م دوو فاقهییهچیه؟.
دواوشه: دوای ئه‌م كورته توێژینه‌وه‌ی خستمه به‌رده‌م ئێوه‌ی بهرِێز، وه‌ك لهناوهرۆكهكهدا ئاماژه‌م بۆكرد، بوونی په‌یوه‌ندی بهجوولهكهوه لای من نه تاوانه و نه هه‌ڵه‌یه و نه كارێكی خراپیشه، بهلاَم ئه‌وه كاری من نییه و دهسهلاَتی سیاسی ده‌توانێت ئهوبرِیارانه بدات به پێی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خاك و نه‌ته‌وه و گه‌ل و ولاَت و دۆزهرِهواكهمان، بهلاَم له خۆرِا تیر بهتاریكییهوهنان، كارێكی نا به‌جێیه و ئیتر نه جووله‌كه وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه‌یان ده‌ڵێت: (شعب الله المختار)ن و نه ئه‌بێ مافی ژیانیشیان نه‌بێ و فرِێ بدرێنه ده‌ریاوه، وه‌ك كاتی خۆی جه‌مال عهبدولناێر ده‌یگوت، یان ئێستا ده‌گوترێت ده‌ربه‌ده‌ر بكرێن، كه نازانم ئه‌و دهربهدهركردنه بۆ خزمه‌ت پێكردنیانه، یان بۆ لێدان!، چونكه گهربگهرِێندرێنهوه بۆ شوێنی خۆیان، لایه‌ك له جوگرافیا ده‌شێوێت و زۆر پایته‌ختیش ده‌هه‌ژێن.(خه‌باتی ژماره3612لاپهرِه11، 29/10:2010). |