سەرلەبەیانی (19/9/2019) بەڕێز شێخ نیازراغب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان وستافی لق پێشوازیان كرد لەبەڕێز (د.پشتیوان صادق ) وەزیری ئەوقاف وكاروباری ئاینی .
بەمەبەستی سەردان و گفتو گۆكردن لەسەر جەند بابەتێكی گرنگی هەنۆكەیى جێگای باسە جەنابی وەزیر لەنزیكەوە لەگەڵ هەریەكە لە لیژنەی فەتوای هەولێر وە لیژنەی بەدواداجون ورێپێ دانی مزگەوتەكان و لیژنەی ئاشتەوای كۆبویەوەو باس لەجەندین بابەتی گرنگ كراو پشتیوانی خۆی بۆ یەكێتی زانایان و لقی هەولێر بەتایبەتی دەربری , دڵ خۆشی خۆی دەربری بەرانبەر كارو چالاكیەكانی لق وهەرسێ لیژنەكە بەتایبەتی تر .
هەروەها بەڕێز شێخ نیاز نقشبندی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێزیانی كردو هاتنیانی بە هەنگاوێكی گرنگ وه سف كرد
هیوای خزمەتی زیاتری لێ خواست بۆ زانایانی قەدر گران .
راگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایان . |