ئه‌مرۆ شه‌ممه 21ی9ی2019 به ئاماده‌بوونی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و به به‌ژداری به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له مامۆستایانی ئایینى و كه‌سایه‌تی و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شوێنی دامه‌زراندنى یه‌كێتی زانایان مه‌راسیمی ساڵیادی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر وته‌ی به‌خێر هاتن له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشه‌كه‌ش كرد‌و تێیدا باسی له مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 21ی9ی1970 یه‌كێتی زانایان وه‌ك زه‌روره‌تێكی مێژووی له گه‌ڵاڵه به به‌ژداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له زانایانی ئه‌وساو به راسپارده‌ی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر سێ ئاراسته كار ده‌كات، ئاراسته‌ی ئایینى و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، كه ئامانجیه‌تی ببێته پێشه‌نگێكی راسته‌قینه له گه‌یاندنی ئایین و ئاوێته كردنی رۆحی ئاینپهروهری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رى و پاڵپشتی پرسه نهشتیمانیهكان.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ ههورازو نشێوه‌كانی قوربانی زۆری داوه‌و تا ئێستا 36 شه‌هیدی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا به‌گیانی پارێزگاری له كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یاندنی په‌یامی میانڕه‌وی ئایینی خزمه‌تی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی خۆی ئاراسته لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و دام و ده‌زگاكانی سنوره‌كه كرد له‌سه‌ر ئه‌و ههماههنگیهو رێكخستنی ئه‌و مه‌راسیمه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاله وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ساز كرا.
پاشان وته‌ی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌لایه‌ن ماۆمستا فه‌رمان به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمان خوێندرایه‌وه، دواتر به‌رێز حه‌سه‌ن حه‌دۆ به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان پێشكه‌ش كرا‌و رۆڵی زانایانی له بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی كورد به‌رز نرخاند. هه‌روه‌ها به‌رێز كاك ئه‌حمه‌د قائیمقامی چۆمان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و وێڕای پیرۆزبایی گرنگی پێگه‌ی زانایانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی باس لێوه كرد.
دواتر چه‌ندین سرودو پارچه په‌خشان به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا‌و بۆ خوانی نیوه‌رۆش میوانی بهچداربووانی مه‌راسیمه‌كه كرا‌و مه‌راسیمه‌كه كۆتایی پێهات. |