ئه‌مڕۆ 22ی9ی2019 رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی 49 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینى كوردستان سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ی پێشوازی لێ كرا.
به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رێزیان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ستراتیژ‌و ئامانجه‌كانی یه‌كێتی زانایان و مێژووی دامه‌زراندنى ئه‌و رێكخراوه‌یه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌كه‌یدا گوتی: كاتی خۆی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌رحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانى وه‌ك پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه و ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی دامه‌زراو له‌رووی ئایینى و نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌یی خزمه‌تی زۆری به كورد‌و كوردستان گه‌یاندووه، زانایان هه‌میشه له رىزی پێشه‌وه‌ی خزمه‌ت بوون و له‌و پێناوه‌ش قوربانیان داوه‌و مه‌ینه‌تی زۆریان كێشاوه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانیمان هه‌یه له‌وانه زۆر جار خه‌ڵكێك هه‌یه له راگه‌یاندنه‌كان سوكایه‌تی به ئیسلام و پیرۆزیه‌كان ده‌كات، ئێمه له‌گه‌ڵ ئازادی داین به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی ئیسلام نا. هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانین بایه‌خی ته‌واو به خوێندنی ئیسلامی بدرێت و له ئاینده زانكۆیه‌كی ئیسلامی بكرێته‌وه‌و نه‌وه‌ی ئاینده له‌سه‌ر هه‌ستی ئایینى و نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده بكه‌ین.
دواتر سه‌رۆك بارزانى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد‌و سوپاسی خۆی ئاراسته‌ى یه‌كێتی زانایان كرد‌و پیرۆزبایی 49 مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئاراسته كردن و گوتی: خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له خزمه‌تی ئێوه دام، من له‌بیرمه جه‌نابی بارزانی چه‌ند بایه‌خی به‌و رێكخراوه داوه تا دامه‌زرا، له‌راستیدا مامۆستایانی ئایینى رۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له شۆڕشی ئه‌یلول كه خزمه‌تى زۆریان كردووه‌و چه‌كیان هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به نیشتمان بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: ئایینى ئیسلام ئایینى لێبورده‌یی و ته‌ساموح و پێكه‌وه ژیانه، رۆڵی ئێوه‌یه خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه رابێنن، زۆر گرنگه خه‌ڵكی ئێمه وا په‌روه‌رده بكرێ دین و نیشتمان له یه‌ك جیا نه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی دیندار بێت نیشتمانی خۆشی خۆش ده‌وێت و ئه‌وه‌شی نیشتمانپه‌روه‌ر بێت ئایینى خۆی خۆش ده‌وێت.
له دوا قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی جارێكی تر پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ى یه‌كێتی زانایان كرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن و به‌ڵێنی پاڵپشتیشی دووپات كرده‌وه. |