ئه‌مرۆ 23ی9ی29019 له نوسراوێكی فه‌رمیدا یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای پێدانی نازناوی زانستی بۆ ئه‌و مامۆستا ئایینیه به‌رێزانه‌ی هه‌ڵگری دكتراو ماسته‌رن ده‌كات.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: ژماره‌یه‌ك له زانایانى ئایینی كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆران و سه‌ر به وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینین، بى به‌ش كراون له پێدانی نازناوی زانستى، وه به پێی یاسای ژماره (9)ی ساڵی 2012ی په‌رله‌مانی كوردستان مافی وه‌رگرتنی (نازناوی زانستی) به هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی (ماسته‌رو دكتۆرا) ده‌دات، كه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا فه‌رمانبه‌ر بن.
هه‌ر له نوسراوه‌كه هاتووه: تكامان وایه ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ ئه‌وه‌ی زانایانی ئایینى هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (ماسته‌رو دكتۆرا) له‌م مافه بێ به‌ش نه‌بن.
شایه‌نی گوتنه یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وام له هه‌وڵی خزمه‌تكردنی مامۆستایانى به‌رێزی ئایینیه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وه‌ك خزمهتكردنێك به زانایانی ئایینی دهبىنێت. |