ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له چه‌ند مانگی رابردوو سایتی ویكی لیكسی ئه‌مریكی 92 هه‌زار به‌لگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر هه‌لسوكه‌وت و تاوانه‌كانی ئه‌مریكا دژ به گه‌لانی ئه‌فغان بلاوكرده‌وه، له‌رۆژانی رابردویش 832 391هه‌زار به‌لگه‌نامه‌ی تری له‌سه‌ر سوپای ئه‌مریكا بلاوكرده‌وه ده‌رهه‌ق به‌و كردار‌و تاوانانه‌ی كه دژ به‌گه‌لانی عێراق ئه‌نجامیان داوه له ماوه‌ی 1/1/2004 – 31/12/2009، به‌لگه نامه‌كانیش له‌رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئهمریكاو گاردیانی به‌ریتانیا ولۆمهندی فره‌نسی ودێر شپیگلی ئه‌لمانی بلاوكرانهوتهوه، ئه‌وه‌ش دونیای وروژاند، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌مریكا نایه‌و، به‌لگه‌نامه‌كان خۆیان ده‌دوێن، خۆیان قسه له‌سه‌ر ئهمریكادهكهن و گه‌واهی له‌سه تاوانه‌كانی ده‌ده‌ن، كاریگه‌ری و متمانه‌یان لای خه‌لك هه‌یه، ده‌نگی ناره‌زایی لای خه‌لك دروست كرد، خه‌لك زیاتر هه‌لسوكه‌وت و تاوانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ناسێ، ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌سپاندنی دیموكراتیه‌ت و جیهانگه‌رایی ده‌كا، كه‌چی به گرتن و كوشتن و سه‌ركوتكردن مامه‌له له‌گه‌ل گه‌لانی داگیركاردا ده‌كا، ئه‌وه حسابی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌مریكا له‌كه‌دار ده‌كا، ئه‌مریكا ده‌خاته ژێر پرسیاری زۆره‌ره‌وه، ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی وه‌ك هیومان رایتس ۆچ داوای تاقیق و دادگا یی كردنی تاوانباران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بێ كهولاتێكی زلهێزو پایه‌دارو ده‌سه‌لاتداری جیهانی یه په‌لكێشی دادگای نێوده‌وله‌تی لاهای ده‌كرا، له‌داهاتووش دۆسێ ی زۆر كه‌س به‌وناوه ههلدهدرێتهو، به‌لگه‌نامه‌كان باس له تێوه گلانی زۆر كه‌س و ولاتی تر ده‌كه‌ن كه له پشت تاوانه‌كانی عێراقن جگه له ئه‌مریكا، جولیان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م سایت و رێكخراوه ده‌لێ له داهاتوودا به هه‌زاران به‌لگه‌نامه‌ی تر بلاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی بوێر‌و بێ وێنه‌و ئافراندن بوو، كارێكی باش و گرنگ بوو دژ به تاوهناكهنی ئه‌مریكا كرا، راستیه‌كانی دركاند، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ئاگای له هه‌وال و میدیاكان بێ رۆژانه ده‌زانێ ئه‌مریكا چی له عێراق و ئه‌فغان كردوه، چ كاری تیرۆر‌و تۆقاندن و له ناوبردنی ئه‌نجام داوه، بۆ وێنه له رووی لاشه‌وه به‌پێ هه‌ندێ سه‌رچاوه ئێستا له عێراق: 285هه‌زار كه‌س كوژراهوه له وانه63% ی هاولاتی سڤیلن، سایته كه ده‌لێ 109 هه‌زار كه‌س كوژراون له وانه 60% ی هاولاتین، ته‌نها له مانگی 11/2006 5183 كه‌س له عێراق كوژراون، له‌وانه (4) هه‌زاریان هاولاتی بوون، نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌س له عێراق بهههموجارگیراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كان، له‌سالی 2004 – 2009 180 هه‌زار گیراو له زیندانه‌كانی عێراق دا هه‌بووه، به ملیۆن بێوه‌ژن و چه‌ندان ملیۆن یه تیم هه‌ن، به ملیۆن خه‌لك بێ كاره، به سه‌دان مامۆستای زانكۆ‌و ئاینی كوژراون و هه‌لاتوون، به هه‌زاران میكرۆب و ڤایرۆسی زیانبه‌خش هاورده‌ی عێراق كراون، به ملیۆن خه‌لك ئاواره بووه، ده‌یان ملیار دۆر له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق خه‌رجكراوه، چه‌ندان ملیۆن دۆلار به هه‌ده‌ردراوه، 4 ملیۆن دۆلار خوراوه‌و دزراوه، هه‌مو ئه‌وانه زه‌ره‌رو زیان له عێراق كه‌وتوون به‌سه‌به‌بی لێدانی عێراق و داگیركردنی ، به‌لگه‌نامه‌كان باس له جۆره‌كانی تاوانه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن، وه‌ك: گرتن و كوشتن و رفاندن و، ته‌قه‌له خهلكردن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ئاژاوهنانهنهوه، هاوكاری كردنی مقاوهو ...... هتد.بێگومان لێدانی عێراق وێرای چاكه‌كانی نه‌هامه‌تی زۆری هێنا، ژێرخانی سیاسی وئابوری و ئه‌منی تێكدا، رۆژ بۆ رۆژ به‌ره‌و خراپتر و شێوانتر ده‌چێ، گه‌یشتۆته ئه‌و رادده‌یه‌ی دوای هه‌شت مانگ حكومه‌ت پێك نهێ. ئه‌مریكا كاتی له عێراقی دا له زۆر ڕووه‌وه خڕنۆشی و خاپوری كرد، خه‌لكی كوشتارگشت كرد، نه خاسمه له به‌غداو له فه‌للوجه.
- تاوانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوخۆو له ده‌ره‌وه: ئه‌مریكا جگه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه تاوانی زۆری ئه‌نجام داوه دژبه: ڤێتنام و نیگاراگۆو ئه‌مریكای لاتین و ئه‌مریكای ناوه‌راست و ئه‌فریقا و ئاسیا‌و سلفادۆرو سۆمال و ئه‌فغان و ... هتد. چه‌ندان كاری تیرۆرستیشی دژ به سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام داوه، وه‌ك : لێدانی خرۆخی پێشه‌وای كۆلمبیا له سالی 1948 و فرانسۆ پێشه‌وای هایتی و باتریسی ئه‌فریقا و سۆكارتۆو شاكۆنی پێشه‌وای به‌شێكی سلفادۆر له سالی 1980 و خستنی حكومه‌تی موسهددهقی ئێران له 1953 و رودوفی پێشه‌وای په‌یمانی گه‌ل له 1980 و ....هتد. كه تائێستاش به‌ناوی داگیركاری 265 هه‌زار سهرابازی له‌ده‌ره‌وه‌یه، له‌وه 120 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌وروپایه، 36 هه‌زار سه‌ربازی له كۆریاو 33 هه‌زاری له كه‌نداوه. له ناوخۆشی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خوێن و داروپهرداخی گه‌لانی: ئاباشی و كوتاشی و سیوو ئاباماو میوسری و شیرۆكیو سیمنول و هنده سوره‌كان و زهنوخ و خه‌لاسی و موسلمانان دروست بووه، له‌و كاته‌ی كریستۆڤه‌ر له‌سالی 1514 كیشوه‌ری ئه‌مریكای دۆزیه‌وه، ئه‌سلی ئه‌مریكیه‌كان هنده سوره‌كان بوون، ئه‌وروپه سپیه‌كان كۆچیان كرد‌و چونه‌ته ئه‌وێ، ورده ورده گه‌شه‌یان كرد‌و له ماوه‌ی (5) سه‌ده له ناویان بردن، ئه‌مریكا به له‌ناوبردنی هنده سوره‌كان مه‌شوره، وێڕای ئه‌وه‌ی 25 ملیۆن ره‌ش پێستی ئه‌مریكی ههمووتاوانێك یان ده‌رهه‌ق كرا، له‌دوای ڕوداوی سێمبهر (700) حاڵه‌تی توند‌و تیژی دژبهموسڵمانان كرا، تا ئێستاش چه‌ندان موسلمان له گه‌لێری زیندانه‌كانی ده‌تلێنه‌وه ، له‌كاتی تریش زۆر جار موسڵمانیان ئازار داون، سپی پێسته‌كان گه‌لانی تریان چهوساندونهتهوه، (2) ملیۆن یان لهخهڵاسیهكان و زه نوخیه كان له‌ناوبردن،چه‌ندان ڕێخراوی تیرۆ ریستی وه‌ك: مافیاوكوكلاكس وكلانیه…..یان دروست كردوه بۆ لێدانی خه‌ڵكی تر. له‌جیهان چه‌ندان تاوانی له‌م شێوه‌یان ئه‌نجام داوه وك: گرتن وكوشتن وڕفاندن وئهشكهنجهدان وداگیركردن وقۆرخركردن و، ئاژاوه نانه‌وه‌و به‌رپاكردنی بێَكاری ونانبرڕین وبێ به شكردنی خه‌ڵك وڕه‌گه‌زپه‌رستی وئه‌نجامدانی سیخوڕی ولهشكركێشی وبه‌رهه‌مهێنانی زه‌وی وزارو سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك و….هتد. به‌هه‌موو جۆرێك ئازاری خه‌ڵكیان داوه.
- پێناسه‌ی سایت: ئه‌م سایته كه‌ناوی ویكی لیكسه، له‌ئه‌سڵدا له‌ساڵی (2006) دروست بوو، وشه‌ی ویكی واته پاسێكی گه‌وره، لیكسی واته دزه‌كردن وده‌رچوون، واته پاس و سایتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیار یه‌كان به‌كۆمه‌ڵ ، له‌لایه‌ن جولیان دامه‌زراوه. ڕێكخراویشی هه‌یه.
- ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه نامه‌كان: بێگومان بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه نامانه ئامانجی زۆری تێدایهوهك: ده‌رخستنی ڕاستیه كان وهه‌قیقه‌تی ئه‌مریكا، ئابڕوبردن ولهكهداركردنی ئه‌مریكا، ناوزراندنی كۆماریه‌كان وحوكمه‌تی ئۆباما، لێدانی حوكمه‌تی نوری مالیكی، به‌رپاكردنی كێشه له‌نێوان هێزه عێڕقیهكان، خهریكردنی دونیا به‌م مه‌سه‌له‌یه، تۆمه‌تباركردنی خه‌ڵكێك بۆ ئاینده، بێداركردنه‌وه‌ی گه‌لانی دونیا‌و ئه‌مریكا لهههڵسوكهوتی حوكمه‌تی ئه‌مریكا. ئیتر گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م به‌ڵگه نامانه شتی گرنیان تێدایه، كۆمه‌ڵێ نهێنی وڕاستی ئه‌مریكا ده‌رده‌خه‌ن، خه‌ڵك له‌ئه‌مریكا شارهزادهكهن، كاریگه‌ریان لهسهرخهڵك وله‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌بێ، له‌كاتی خۆی پشتیان پێ ده‌به‌سترێ، عێڕاقیه‌كان زیاتر به‌خۆیان دادێنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر حه‌زه‌ر لهئهمریكادهكا، خه‌ڵك چیكه ئه‌وه‌نده به دروشم وپڕوپاگهندهكانی ئهمریكاههڵنا خهلهتن، هه‌رچه‌نده له‌دونیا هێز دهخواوباڵادهسته. |