زانایەكی ئیسلامی كورد چەندین بەرهەمی گەورەزانایانی كورد لەسعودیە دەدۆزێتەوە

مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی ئەندامی لێژنەی فەتوای حه‌ج، وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی هەلی بوون و مانەوەی لە شاری مەدینەی پیرۆزدا لە كیس نەداو، بە شوێنی شوینەواری زانایانی كوردا لە كتێبخانەكانی ئەو شارە پیرۆزەدا گەڕا .

دوای پشكنینی چەندین كتێبخانە گەلێ‌ شوێنەواری دەگمەن و نایاب و بێوێنەی زانایانی كوردی دۆزیوەتەوە
لەوانە:
یەكەم :(نفپە مصدور بین یدی صدر الصدور)دانراوی مامۆستا شێخ حەسەنی بەرزنجی.

شایانی باسە مامۆستای قەرەداغی لە حەجی ساڵی (2007)یشدا دانراوێكی دیكەی ئەم مامۆستای بە ناوی(مقامات البرزنجی)لە كتێبخانەی (مكتبە الحرم المكی الشریف)دا دۆزییەوەو ،بە لێكۆلینەوەوە ساڵی (2008)لە دەزگای ئاراس بڵاوبوەوە.

دووەم:(مراە الجمال ) بە زمانی فارسی،دانراوی زانای گەورەی كورد مامۆستا مەلا ئیدریسی بەدلیسی، شایانی باسە ئەم دانراوە بە خەتی خودی مامۆستا مەلا ئیدریسە.

سێیەم:(الابا‌و عن مواقع الوبا‌و)دانراوی هەمان مامۆستایە.

چوارەم: نوسخەیەكی زۆر نایابی دیوانی شا نیعمەتوڵڵای وەلی ،كە نزیكەی (500)ساڵ لە مەوبەر نووسراوەتەوە .

پێنجەم:(شرح الگریقە وتبیین الحقیقە)دانراوی مامۆستا مەلا محەمەدی كوڕی مەلا ئەبوبكری سۆرانی.

چەندین دانراوی دیكەیش كەهەر یەكێكیان دانراوی گەورە زانایەكی كوردەولەم كتێبخانە دوور وڵاتانەدا بێ‌ نازو بێ‌ خەمخۆر لەنگەریان گرتوەو،چاوەڕوانی دڵسۆزانی كوردن تۆزو خۆڵی لەبیرچوونەوەیان لێ‌ بتەكێنن.

له‌ سایتی ئه‌وقاف