سەرلەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه (2/10/2019) بەرێز شێخ نیاز راغب نه‌قشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا سه‌ید موسی باقلانی جێگری بەرپرسی لق وكارگێران و بەرپرسی ناوچەكان، سه‌ردانی به‌ڕێز دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی پارێزگاری نوێی هه‌ولێریان كرد.
ئه‌مه‌و له دانیشتێكدا، مامۆستا شێخ نیاز؛ وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفیه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی كرده‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی پاڵپشتی خۆی و ستافی لقی زانایانی بۆ بەرێزیان دوپاتكردوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، به‌ڕێز پارێزگاری هەولێر؛ وێڕای پێشوازی گه‌رم و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به هاتنی زانایانی سنووری هه‌ولێر؛ سوپاسی كردن و داوای پاڵپشتی لێ‌كردن بۆ زیاتر خزمەتكردنی دانیشتوان بەگشتی و بێ جیاوازی نەتەوەو ئاین.
|