دوێنێ سێشه‌ممه 1/9/2019 به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغـب نه‌قشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بەئامادەبوونی جێگروكارگێرانی لق؛ پێشوازیانكرد لە به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق.
ئمه‌و له دانیشتنێكدا، بەرپرسی لق بەناوی خۆی و سەرجەم ئەندام و كارگێرانی لق؛ وته‌ی بەخێرهاتنی پێشكه‌شكرد و خۆشحاڵی خۆیانیان دەربری و سوپاسی ئەو بەسەركردنەوەیهشی كرد، ده‌ستخۆشیشی له به‌ڕێزیان كرد له‌مه‌ڕ ئه‌و خزمەتهی پێشكه‌شی ده‌كا وه‌ك زانایه‌كی ئایینی دیاری كوردستان له په‌ڕله‌مان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر حه‌داد ووێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به پێشوازی گه‌رمی زانایان، روونیكرده‌وه كه مەبەستيانه نزیكەوە ئاگاداربن لە كاروباری زانایانی ئاینی ئیسلامی و دەستخۆشی ئاڕاسته‌ی رۆڵ و پێگەی لقی هەولێری یەكێتی زانایان كرد، لە خزمەت گەیاندن و هەول وكۆششیان بۆ كاروبارە كانی ئاینی ئیسلامی و سەرجەم زانایان . |