لەسەر دۆسیەی مامۆستا مەلا ئەیوب لقی رانیەی یەکێتی زانایان سوپاسنامەیەک ئاراستەی داواکاری گشتی رانیە دەکات

ماوەیەک بەر لە ئێستا مامۆستا مەلا ئەیوب سلێمان ئەندام لە سنوری لقی رانیەی یەکێتی زانایان، کە لەسەر ژن مارەکردنێک و ئاراستەکردنی تۆمەت بە ماددەیەکی قورس دەستگیر کراو دواتر بەهەوڵ و کۆششی یەکێتی زانایان و خەمخۆران و داوای داواکرای گشتی رانیە  ئازاد کرا.


دوا بەدوای ئەو کارە داواکاری گشتی رانیە تانەی لە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە داو داوای کرد پێداچوونەوە بە بریارەکە بکرێ و تەمیز بکرێتەوە.


دوای وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەکە دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی برِیاری ژمارە 1213 لە بەرواری 29ی9ی2019 لە نوسراوێکی فەرمیدا وڵامی پێداچووکار بەرێز عبدالرحمن خدر حمد ئەندامی داواکاری گشتی دایەوەو راگەیاند: کە بەرێز مامۆستا مەلا ئەیوب سلێمان بێ تاوانەو هیچێک لەو تاوانانەی ئاراستەی کراوە بنەمای یاساییان نیە.


لەو بارەوە لقی رانیەی یەکێتی زانایان سوپاسنامەیەک ئاراستەی بەرێز عبدالرحمن خدر حمد داواکاری گشتی رانیە دەکات لەسەر ئەو خەمخۆری و بەدواداچوون و هەڵوێستە یاسایی و دادپەروەرانەیەی.


لە بەشێکی سوپاسنامەکە هاتووە: بە ناوی لقی رانیەی یەکێتی زانایان سوپاسی خۆمان ئاراستەی جەنابت دەکەین، کە توانیتان دۆسیەی مامۆستا مەلا ئەیوب تەمیز بکەنەوەو بێتاوانی مامۆستا بسەلمینن.