لقی شارەزووری یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ 2ی10ی2019 شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و ستافی کارگێری لق بەشداریان کرد لە کردنەوەی مزگەوتی بیارە لە ناحیەی بیارە کە لەسەر ئەرکی کەسایەتی ناسراوی هەورامان د. یاسین کوێخا مستەفا دروست کراوە، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی بەرێزیان کرد.


دواتر سەردانی مەدرەسەی خانەقای بیارەی شەریفیان کردو بە خزمەت مامۆستا سید غفور وتاربێژی خانەقای بیارە و بەڕێوەبەری مەدرەسەی خانەقای بیارە بەڕێز مامۆستا مەلا فاخر شەقڵاوەیی گەیشتن و لەلایەن بەڕێزیانەوە بە گەرمی پێشوازی کران.


هەروەها دوێنی 1ی10ی2019 بە ئامادە بوونی مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق بە ئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی قەزای سەیدسادق و بەرپرسانی داموو دەزگا حکومیەکانی قەزاکە بە سەرپەرشتی کۆمیتەی هەشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خەڵات و دەستخۆشیان پێشکەش کرد بە سێ گەنجی بەڕێزی شارەکە کە هەستاون بە خزمەت و پاراستنی ئەم باخچە قەشەنگە بە ناوی باخچەی (کازیوە) داواکارین هەموو لایەک ڕۆڵی ئاوەدانکردنەوە و خزمەت کردنی ئەم شارە بە ئەرکی خۆی بزانێت.