منیش دژی توندوو تیژیم

ئه‌ وانه‌ ی تۆسقاڵێك عه‌ قڵ و ژیرییان هه‌ بێت ده‌ بێت دژی تووندوو تیژی بن چونكه‌ مرۆڤ ڕێز لێگیراوه‌ له‌ لایه‌ ن په‌ روه‌ ردگاری جیهانه‌ وه‌ ئه‌ وه‌ تا له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌ فه‌ رموێت(ولقدكرمنا بنی أدم)واته‌ ئێمه‌ ڕێزمان له‌ ئینسانه‌ كان ناوه‌ به‌ هه‌ موو ده‌ نگ و ڕه‌ نگ و جۆره‌ كانییه‌ وه‌ وه‌ به‌ هه‌ ڵگری هه‌ موو فیكروو بۆچونه‌ كانیانه‌ وه‌ بۆیه‌ ده‌ بێت مرۆڤه‌ كان ڕێز له‌ یه‌ كتر بگرن و قبوڵی یه‌ كتر بكه‌ ن بۆئه‌ وه‌ ی به‌ خۆشی و ئاسوده‌یی بژین!.

به‌ ڵێ‌ ئه‌ وه‌ ی له‌ م چه‌ ند ڕۆژه‌ ی ڕابردوودا ڕوویدا له‌ شاری بغداد به‌ رانبه‌ ر به‌ هه‌ ڵگرانی ئایینی مه‌ سیحی له‌ یه‌ كه‌ وه‌ تا سه‌ د ئایینی پیرۆزی ئیسلام ڕده‌ دی ده‌ كاته‌ وه‌ و له‌ گه‌ ڵیدا نییه‌ و ئه‌ وانه‌ ش به‌ ناوی ئیسلامه‌ وه‌ ئه‌ و جۆره‌ كارانه‌ ده‌ كه‌ ن له‌ ئیسلام به‌ رین و فڕیان به‌ ئیسلامه‌ وه‌ نییه‌ چونكه‌ ئیسلام هه‌ رگیز كاری دڕندانه‌ ی وای لێناوه‌ شێته‌ وه‌ به‌ ڕاست و چه‌ پدا ده‌ ست بكرێت به‌ قاتوقڕكردن و كوشتنی خه‌ ڵكی بێتاوان ئه‌ وه‌ تا پێغه‌ مبه‌ ره‌ كه‌ مان (صل الله علیه‌ وسلم) له‌ وپه‌ ڕی حاڵه‌ تدا كه‌ ده‌ چن بۆ غه‌ زا له‌ گه‌ ڵ یاره‌ كانیدا ده‌ فه‌ رموێت ها ئاگاتان له‌ پیر بێت ئاگاتان له‌ منداڵ بێت ئاگاتان له‌ ئافره‌ تان بێت ئاگاتان له‌ پیروو په‌ ككه‌ وته‌ كان بێت ئا ئه‌ مه‌ یه‌ ئیسلام بۆیه‌ زۆرێك له‌ وانه‌ ی كه‌ له‌ نه‌ زانیدا ژیانیان به‌ سه‌ ر ده‌ برد له‌ سایه‌ ی ئیسلام و شه‌ ریعه‌ تی ئیسلامدا بوون به‌ سه‌ ر مه‌ شقی ژیان.

بۆیه‌ من پێم وایه‌ كه‌ به‌ كۆمه‌ ڵیكی گومڕاو له‌ دین ده‌ رچوو ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ كه‌ دار نابێت و گه‌ رد ناگرێت ئیسلام سه‌ رتاسه‌ ری خۆشییه‌ و خۆشیشی ده‌ وێت بۆهه‌ موو مرۆڤه‌ كان نه‌ ك كوشتن و بڕین و تۆقاندن.
پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگه‌ وتی(الرحمن)له‌ سلێمانی
masoudjaf@yahoo.com