له‌به‌رواری 15-16/10/2019 كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجاز؛ كۆنفڕانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تیان سازكرد به ناونیشانی (چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی زانستی له قورئان و سوننه‌تدا)، كه تیایدا 27 توێژه‌ر له چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداربوون و چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی به سوود پێشكه‌شكران.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدوڵڵا گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بە بابەتێک لە ژێر ناونیشانی ( رۆڵی زانایانی کورد لە خزمەت کردنی قورئانی پیرۆز) بەشداری لە کۆنفراسهكهدا كرد‌و باسی له رۆڵی مامۆستا و مه‌لای كورد كرد، له خزمه‌تكردنی قورئانی پیرۆز و بوونی 8 قورئانی ده‌ستنووس له كوردستان به به‌ڵگه هێنایه‌وه، كه ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و قورئانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 5ی كۆچی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه تا ئێستا زیاتر له 15 زانای به‌ناوبانگی كوردستان، ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی قورئانی پیرۆزیان كردووه بۆ زمانی كوردی.
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی و گرنگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به پاراستنی هه‌موو كتێب و نووسراوه ده‌ستنووسه‌كان (المخطوطات) كرده‌وه‌و گوتی: داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌م به‌و كاره هه‌ڵبستێت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری زانایانی كورد و توێژه‌ره‌وان له‌داهاتوو.
له كۆتاییشدا، به‌ڕێز دكتۆر عبدالله گرتكی؛ وێڕای ئاراسته‌كردنی سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ هه‌ریه‌ك كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجاز، هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن و داواشی توێژه‌ران كرد، كه له نووسین و توێژینه‌وه‌كانیان زیاتر به مه‌لا و زانایانی كورد بده‌ن و خزمه‌ته‌كانیان بخرێنه به‌رچاو و نادیده نه‌كرێن. |