لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین دەکات

ئەمڕۆ سێ شەمە  22/10/2019  لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین و شاندی یاوەری کە سەردانی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانیان کردو لە لایەن بەڕێزان دکتۆر ابراهیم ملا عبدالباقی هەرتەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و  مامۆستا مصطفی جێگری لق و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کارگێڕی لق بەگەرمی پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکی برایانەدا باس لە ڕۆڵی ئەرێنی زانایان لە پرسە کۆمەڵایەتیەکان و زەرورەتی هەماهەنگی نێوان لقی زانایان و دام و دەزگا حزبی و حکومیەکان کراو جەخت کرایەوە کە دەکرێ سودی زیاتر لە هێزی مەعنەوی زانایان وەربگیرێ لە پێناو بەرژەوەندی زیاتری کۆمەڵگەدا.