بەشی ڕاگەیاندنی / لقی سۆران : رۆژی سێ شەمە ۲۲ - ۱۰ - ۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق و بە ئامادەبونی کارگێڕانی لق کۆمەڵێک مامۆستایانی ئاینی سنوری لق دانیشنێکی کراوە ئەنجامدرا سەبارە بەڕەوشی ئاینی لەدەڤەرەکەو هەماهەنگی زیاتر لەنێوان مامۆستا یانی ئاینی .
پاشان باس لە پرسە نەتەوەیەکان و ڕوداو پێشهاتەکانی ئەم دوایە کرا لەگەڵ پشگیری لەکوردانمان لە ڕۆژ ئاواو هاندانی خەلک بەمەبەستی کۆمەک و هاوکاری.
دواتر مامۆستایان سەرنج و ڕای خۆیان پێشکەش کردو تەئکیدیان کردەوە لەخزمەت کردنی زیاتر بەمزگەوتەکان و ئاین لە دەڤەرەکەمان وەڕێزگرتن لە ئاوارەکان خۆئامادەکردن بۆ هەر پێشهات و ڕوداوێکی نەخوازراو. |