ئەمڕۆ چوار شەمە 23/10/2019وەکو لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەڕێز کاك (حەسەن ئاڵا ڕەش) بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتی ڕاپەڕینی(ی.ن.ك) و ستافەکەی سەردانی بەڕێز م.غريب أحمد بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەرینمان کرد.
ئامانجی سەردانەکە وتووێژی گرینگ بوو لەگەڵ زانایانی محراب و بەدەنگەوەھاتن و بەخەم بوونی ھەمەلایەنە لەمەڕ پرسی ستەمی داگیرکەران دژ بە گەلەکەمان لە ڕۆژئاواو وەگەڕ خستنی ڕۆڵی زیاتری زانایان و قسەو ئیدانە کردنی داگیرکاری و کوشتنی بەناحەق.
|