لقی پشدەری یەکێتی زانایان پێشوازی لە لقی چەمچەماڵی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

ڕاگەیاندنی لق: لقی پشدەری یەکێتی زانایان پێشوازی له لقی چەمچەماڵی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد. لە بەرواری ۲۰؍ ۱۰؍ ۲۰۱۹ لە بارەگای لق بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستایان مەلا جەمال و مەلا حسن و مەلا سەید عبدالرحمان مەلا علاء الدين کارگێڕانی پێشوازیان کرد لە بەڕێز مامۆستا عماد و برایانی لقی چەمچەماڵی زانایانی یەکگرتووی ئیسلامی. لەم دانیشتنەدا تەئکید لەوە کرایەوە کە زانایان ئەگەر ڕەنگیشیان جیاواز بێت ئەوە بێگومان دەنگیان یەکەو بۆ یەک مەبەستیش تێدەکۆشن کە بریتیە لە ئاڕاستەکردنی میللەت بۆ کەنارێکی ئارام و شاڕێی ژیان و ڕەزامەند خودای پەروەردگار.