لقی پشدەری یەکێتی زانایان هەردوو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆو کتێبخانەی گشتی بەسەر دەکاتەوە

ڕاگەیاندنی لق: وەفدێکی لقی پشدەری زانایان کەپێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا مەلا جەمال کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنەی فتواو مامۆستایان مەلا ڕێبوارو مەلا محمد هەڵشۆی و مەلا عبدالسلام ئەندامانی لیژنەی فتوا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پشدەریان کردو لەلایەن کاک مقدم کارزان بەڕێوەبەری هاتوچۆی پشدەرەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. وەفدی لق دەستخۆشی کارو چالاکیەکانی لە برایانی پۆلیسی هاتوچۆکردو فتوای لیژنەی باڵای فتوای هەرێمیان بە بەڕێوەبەری هاتوچۆ گەیاند. لەلای خۆیانەوە بەڕێوەبەرو کارمەندانی هاتوچۆ خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم سەردانە.


دواتر هەر ئەم وەفدە سەردانی کتێبخانەی گشتی قەڵادزێیان کرد و لەلایەن مامۆستا قادر بەڕێوەبەری کتێبخانەو کارمەندی کتێبخانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکراو دۆخی خوێندنەوە لە دەڤەرەکە وتوێژی دەربارە کرا. دواتر بەرپرسی لیژنەی فتوا دیاری زانایانی پێشکەشی کتێبخانە کرد.