لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەژداری ئاشتبوونەوەی دوو بنەماڵە دەکات

ئەمڕۆ 26ی10ی2019 شاندێکی لقی شارەزوری یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕی لێبوردنی بنەماڵەی بەڕێزی کاک ڕزگاری کاک عبدالله مام قادری باوەکوژراوی لەبنەماڵەی کاک محمودی سەرکانی ناسراو بەخولە ئامەی کرد، وەفدەکە پێکهاتبون لەبەڕێزان مامۆستا سید طاهر سيد محمودو مامۆستا مەلاسردار حسن کارگێڕانی لق و بەیاوەری مامۆستا خەڵات احمد .


مامۆستا سید طاهر وتاری لقی شارەزووری یەکێتی زانایانی خوێندەوەو باسی لەلێبوردەیی میلەتی کوردو کوردستان کرد کە جیاواز لەهەموو وڵاتان زوربەی کێشەکان بەلێبوردن کۆتایی پێدێت لەناومان بەبێ پارەو تۆڵەکردنەوە، وەسوپاسی خەڵکی سیدصادقی كرد کەزۆرلێبوردەو خاوەن دەرگاو پیاوەتین وەمامۆستا خەڵات بەقورئان خوێندن سەرەتای کۆڕەکەی بەرەکەتدار کرد .