چالاکیەکانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان

ڕۆژی یەکشەممە 27ی10ی2019 لەمزگەوتی سەردا بەگی جاف وەکو ستافی لقی گەرمیان بەشداریمان کرد لەئاشتەوای بەینی دوو برا کاک نوزادو کاک ئازاد  کۆتای هات بەلێبوردەی  لەلایەن کاک ئازاد ئەحمەد  لەلایەن ئامادەبوان دەستخۆشی یان لێ کراو بەو بۆنەوە مامۆستا مەلا حمەئەمین کەلاری  بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەشکردو وێرای دەستخۆشی باسی لە گرنگی و گەورەیی ئاشتەوایی و ئاشتبوونەوە کرد لە روانگەی ئیسلامەوە و هیواشی خواست ئەو جۆرە هەنگاوە باشانە هەر هەبن لەناو کۆمەڵگەدا.


لەلایەکی ترەوە مامۆستا مەلا حمزە کۆچی دوایی کردو لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوای  مامۆ ستا ملا حمزە ئەندامی  ناوچەی زانایانی خانەقین مان پێگە یشت دڵگرانبوین  بەناوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایایانی ئاینی ئیسلامی  پرسەو هاوخەمی  خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەسو کاریان دەکەین داواکارین لەخوای گەورە لەگوناهەکانی خۆش بێت بەبەهشتی بەرین شادی کات. 


اناللە واناالیە راجعون