لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٨ ـ ۱۰ ـ ۲۰۱۹  بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق  و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبوو نەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی سازدا ،سەرەتا لەم کۆبونەوەیە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕوژئاوای کوردستان کرا، هەروا  هەڵومەرجی ئێستای عێراق و کوردستان گفتوگوی لەسەر کرا.


پاشان تیشک خرایە سەر نوسراو و ڕەسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کە پەیوەست بوون بە پرسەکانی گرنگی دان و خۆ ئامادە کردن بۆ یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا ـ سەلامی خوای لە سەربێت ـ هەروەها باس لە چەند فەتوایەکی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسێکی جیاواز .پاشان گفتوگۆ کرا لە سەر فۆڕمی ناسنامەی یەکێتی زانایان کە ئامادە کرابوون لە لایەن لێژنەی ناوچەکانی سەر بە لقی سۆران. 


بەشی ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان