لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ساز دەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دةکات

رۆژی دووشەممە شەممە ڕێکەوتی ۲٨ ـ ۱۰ ـ ۲۰۱۹  بە سەرۆکایەتی ڕێزدار (د. عبدالله ئاکرەیی ) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لق و بەرپرسی ناوچەکان ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) لە بارەگای خۆی حەفتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا.


سەرەتا لەم کۆبونەوەیە ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕوژئاوای کوردستان کرا، هەروا  هەڵومەرجی ئێستای عێراق و کوردستان گفتوگوی لەسەر کرا.


پاشان تیشک خرایە سەر نوسراو و ڕەسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کە پەیوەست بوون بە پرسەکانی گرنگی دان و خۆ ئامادە کردن بۆ یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا ـ سەلامی خوای لە سەربێت ـ 


هەروا پرسی حەج و عومڕە و چەند فەتوایەکی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسێکی جیاواز .


پاشان گفتوگۆ کرا لە سەر فۆڕمی ناسنامەی یەکێتی زانایان کە ئامادە کرابوون لە لایەن لێژنەی ناوچەکانی سەر بە لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان


مەڵا ابراهیم شێخا - ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان