حوکمی کۆکردنەوەی نوێژ بەهۆی بارانەوە

ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی باران و سەرماو سۆڵ لە بەشێکی مزگەوتەکانی کوردستان مشتومڕ لەسەر کۆکردنەوەی نوێژەکان پەیدا دەبێت و هەندێکیان بەهۆکاری باران بارین نوێژەکان کۆدەکەنەوەو (جمع) دەکەن و بەلای هەندێکیشیان هۆکارەکە بەڵگەی شەرعی سەریحی لەسەر نیەو بەرەوای نازانن.


لەو بارەوە ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەمەو پێش ئەوبابەتەی روونکردتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو شێوازی کۆکردنەوەی نوێژ دروست نیەو بۆ دەرچوون لەو مشتومڕە باشتر وایە نوێژەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن.


لەو بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز فەرمویەتی: (فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا) بەپێی ئەو ئایەتە کاتی نوێژەکان دیاریکراوەو دروست نیە کاتەکانیان بگۆڕدرێت، وە هیچ دەقێکی سەریح و بڕاوە نیە ئاماژە بە کۆکردنەوەی نوێژەکان بە هۆکاری باران بارین بکات، بۆیە باشتر وایە نوێژەکان لەکاتی خۆی ئەنجام بدرێت.


هەروەها هاتووە: ئەو بابەتە پرسێکی ئیجتیهادیەو بۆچوونی جیاوازی زانایانی لەسەرە، بەڵام بەشێکی زۆر لەو حاڵەتانەی ئەنجام دەدرێت مەرجی پێویستی تێدا نایەتە جێ، بۆیە هیوادارین وەک خۆی و لەکاتی خۆیدا نوێژەکان ئەنجام بدەن.


بۆ بینینی دەقی فەتوای ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:


http://www.zanayan.org/arabic/t_detail.php?section=2&id=26439