لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی رۆشنبیری بەرێوە برد

رۆژی چوارشەمە ۳۰ - ۱۰ - ۲۰۱۹ لە هۆڵی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێزان مامۆستایانی ئاینی سۆران و دیانا و خەلیفان و مێرگەسۆرو دەوروبەر دانیشتنی زانستی هەفتانەی مامۆستایانی ئاینی  بەڕێوەچوو.لە دانیشتنەکەدا بەڕێز(مامۆستا ملا مادح ملا محمد  بەرزێوەیی)  بابەتێکی بەسوودو پڕ بەرەکەتی بەناونیشانی،{التوسل والوسیلة}،پێشکەش کردلە دانیشتنە کەدا مامۆستای بەڕێز بەدورو درێژی و بەتێرو تەسەل تیشکی خستە سەر تەبەروک و تەوسول دواتر باس لە یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر (د .خ ) کرا وەهەروەها ڕاوسەرنجی ئامادەوان وەرگیرا لەسەر ووتاری ئەم هەفتەیە دواتر مامۆستایان پرسیارو تێبینی خۆیان ئاراستەی مامۆستا مادح کرد و جەنابیشیان بەشێوەیەی برایانە وولامی ئامادەبوانی دایەوە