لقی شارەزوری یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی30ی10ی2019چوار شەممە بەئامادەبونی بەرپرسی لق و کارگێڕان لق و بەرپرسانی هەر چوار ناوچەی سنوری لقی شارەزور کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا.


سەرەتای دانیشتنەکە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێ کردو پاشان بەڕێزمامۆستا شێخ غازی پەرپرسی لق باسی کارو جالاکیەکانی کردو تێیدا ئاماژەی بەو شەڕە نەخوازراوەی ڕژێمی تورکیا کرد کەڕووبەڕووی کوردستان باکوربووەتەوە وەدەسخۆشی لەو ڕێکخراو دەستانەی کرد کە مەردانە هەستان بە کۆکردنەوەی پێداویستیانەی کە بۆ براو خوشکە ئاوارەکان کۆکرا بویەوە وەزانایانی ئاینیش ڕۆڵێکی باشیان بینی، وەباسیش لەچۆن خۆئامادەکردن کرد بۆ پێشوازی یادی لەدایک بونی پێغەمبەری ئیسلام صل اللە علیە وسلم کرا، کۆتایی کۆبونەوەکەش بەگوێ گرتن لەسەرنج و بۆچونی مامۆستایان کۆتای هات.