وەفدێکی لقی پشدەر سەردانی ناوچەی قەڵادزێی پارتی دیموکڕاتی کوردستانیان کرد

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۹؍ ۱۰؍ ۲۰۱۹ بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری یەکیەتی زانایان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستا مەلا سەید عبدالرحمان کارگێڕی لق و مامۆستا سەید حسن ئەندامی لیژنەی فتوا بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنەوەی ناوچە سەردانی ناوچەی قەڵادزێی پارتی دیموکڕاتی کوردستانیان کرد. لەلایەن بەرپرسی ناوچەو کارگێڕانی ناوچەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. لەم دیدارەدا بەڕێز بەرپرسی لق تەوصیەو ئامۆژگاری زانایانی پشدەریان بە بەرپرسی ناوچەو هەڤاڵانیان ڕاگەیاند. دواتر بەڕێزەوە بەڕێکران.


جێگای ئاماژەیە یەکیەتی زانایان و زانایانی ئاینی بە یەک چاو سەیری سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەن و وەک لە  ڕابردوو پێشەوایەتی شۆڕشەکانیان کردووە ئێستاش خۆیان بە خاوەنی دەستکەوتانی ئەم شۆڕشانە دەزانن. وە دەستخۆشی کاری چاکە لە هەر لایەنێک دەکەن و هەر لایەنێکیش هەڵەو لادانی هەبێت بە قسەی خێرو ئامۆژگاری ئاگاداری دەکەنەوە..


ڕاگەیاندنی لق