لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆتایی بە خولێکی رۆشنبیری و زانستی هێنا

رۆژی چوارشەممە بەرواری۲۰۱۹/۱۰/۳۰ لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەرپرسی لق و جێگرەکەی و سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناچەکان و بەمیوانداری بەڕێزان( مامۆستا ئارام شێخ جمال ) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و( دکتۆر عرفان رشید) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و (دکتۆر ٲبوبکر پێنجوێنی) پێش کەش کاری خول، ئاهەنگی بەخشینی بڕوانامەی بۆ بەشداربوانی خولی (سیستەمی ئابوری و تێگەیشتنی سەردەمیانە) ساز کرد کە لە بەرواری 4/9/2019/بــــــــــــۆ 16/10/2019 بەڕێوەچو بوو، لەئاهەنگەکەدا بڕوانامەو خەڵات بەخشرایە سەرجەم بەشداربوان .