رۆژی چوارشەممە 31/10/2019 سەرپەرشتی کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانمان کرد و لەوتەیەکماندا تەئکید و هەڵوێستەمان لەسەر چەندخاڵێک کرد گرنگترینیان :
- مەزڵومیەتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی نەتەوایەتی زانایان شایەنی ڕێز و نرخاندنە .
- دروستکردنی برایەتی و یەکڕیزی نێوان زانایانی ئاینی ئەرکێکی شەرعی و پیشەییە و ئێمەش وەک لقی چەمچەماڵ پشتیوان بە خوا پێشەنگ ئەبین لەوئەرکەدا .
- پێویستە لق و ناوچەکانمان و لیژنەی فەتوا و زانایانی سنورەکەمان زۆرترین چالاکی و بەشداریان هەبێت لەم یادە پیرۆزەدا لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی مەکتەبی تەنفیزیدا .
- سەرجەم نوسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی لە لایەن جێگری لێپرسراوی لقەوە خوێنرانەوە .
- لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن ناسنامەی ئەندامانی پێدانەوە و چەند ڕێنماییەکی سەبارەت بەئەندام بون گەیاندە ئامادەبوا
- بەرپرسی بەشی دارایی هاوکاریەکانی مانگی (۱۰)ی گەیاندە ئامادەبوان پێی ڕاگەیاندن نیوەڕۆ میوانی لقەکەمان دەبن
- سەرۆکی لیژنەی فەتوا ڕونکردنەوەی پێویستی خستە ڕو لەسەر فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ی شەرعی و داوای پابەندبونی لە ئامادەبوان کرد .
- لێپرسراوی ناوچەکانیش سەرنج و بۆچون و تێبینی خۆیان باس کرد لەسەر کۆی بابەتەکان .
- لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ ئامادەبو پێکەوە بڕیاری هەماهەنگی درا لە سەر چەند خاڵێک . |