شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری کردنەوەی مزگەوتێک لە سنوری شارەدێی سمیلان دەکات

بەشی ڕاگەیاندنی /لقی سۆران 


رۆژی پێنج شەممە ۳۱ -۱۰ - ۲۰۱۹ بەبۆنەی مانگی ربیع الاول و نزیک بونەوەی یادی مەولودی (پێغەمبەری مەزن) [د.خ] شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کەپێکهاتبون لە کارگێڕان لق بەڕێزان (م. ملا مستەفا باپشتی و م.ملارسول گەزنەی و م.ملایونس گرتکی و م.ملامحمد ئازادی )کارگێڕانی لق بەژداریان کرد لە کردنەوەی مزگەوت و هۆلی بۆنە ئاینیەکان لەگوندی چۆمبالۆک لەدۆلی ڕۆستی بالەکایەتی بەئامادەبونی مامۆستایانی ئاینی و بەرپرسانی حزبی و حکومی کەسایەتیەکانی دەڤەرەکە.


لەم مەراسیمەدا ووتاری لقەکەمان لەلایەن بەڕێز مامۆستا ملا رسول گەزنەی خوێندرایەوە وێرای دەستی خۆشی لە خێر خوازو کەسایە تیەکان پیرۆزبای لقەکەمانی گەیاندە خەلکی گوندو مامۆستای ئاینی گوند ،وەهەروەها باسی لە دینداری خەلکی کوردستان ڕۆلی مزگەوت و  ڕەوشی سیاسی  ئەمڕۆی کوردستان و پیلانی دوژمنانی گەلی کوردی کرد .