شێخ تاهیر بەردەزەردی کۆچی دوایی کرد

رۆژی30ی10ی2019 لە شاری سلێمانی کەسایەتی و زانای ئایینی و شێخ (شێخ تاهیر بەردەزەردی) کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز د. کەمال شێخ تاهیر بەدەزەردی


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و زانای ئایینی (شێخ تاهیر بەردەزەردی) باوکی بەرێزتانمان پێگەیشت، کە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی ئیسلام و موسڵمانانی کردووەو لەرووی نەتەوەییشەوە خاوەنی هەستێکی بەرزو کوردانە بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێزو خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەین، لەخوای گەروە داواکارین سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت و جێگەی جەنابی شێخ تاهیر بەردەزەردیش بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


2ی11ی2019