قوڕئانخوێنی بەناوبانگی عیراقی شێخ وەلید ئیبراهیم کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات

ئەمرۆ 2ی11ی2019 بەرێز شێخ وەلید ئیبراهیم قورئانخوێنی بەناوبانگی عیراق و جیهانی ئیسلامی دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئایسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز شێخ وەلید ئیبراهیم


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانای بەناوبانگی عیراق و جیهانی ئیسلامی بەرێز (شێخ وەلید ئیبراهیم)مان پێگەیشت، کە هەموو تەمەنی خۆی لەخزمەتی قورئان و هونەری ئیسلامی و خزمەتی موسڵمانان خەرج کردو بەو دەنگە زولال و پڕ لە خۆشی و بەرەکەتەی توانی سەرنجی موسڵمانان بەلای قورئان رابکێشێت و لەو رێیەوە وەک پێشەنگ و دەنگخۆش و کەسایەتیەکی دیاری سەر ئاستی جیهانی ئیسلامی دەربکەوێت.


مامۆستا شێخ وەلید ئیبراهیم وێرای لەدەستدانی چاوەکانی بەڵام بەردەوام هەوڵی داوە لەخزمەت قورئان بێت و وەک کەسایەتیەکی سادە و خاوەن هەستێکی بەرزی دینداری خۆی بنوێنێت.


بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی هەوادارو موسڵمانان بەگشتی و خانەوادەو کەس و کاری شێخ وەلید ئیبراهیم بەتایبەتی دەکەین، لەخوای گەروە داواکارین سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


2ی11ی2019