بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
(لَقَدْ جَاوَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَوُوفٌ رَحِيمٌ)
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل، كه تێیدا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌دایك بووه، له‌ناخه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی ئه‌و زاته ده‌نێرین، كه بووه مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌و مانگه خه‌ڵك بهجۆشو خرۆشه‌وه، به‌خێرو ئاههنگو خوێندنه‌وه‌ی مهولودو سه‌ڵه‌وات، پێشوازی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی وهفاداریو پابهندیو سۆزی پڕ له خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردی موسڵمانه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌هه‌مان كات هه‌نگاوێكه بۆ زیاتر لێك نزیكبوونه‌وه‌و گیانی برایهتیو لێبوردهییو نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمانی شوێنكه‌وته‌یی له رێباز‌و سوننه‌تی ئه‌و زاته‌وه.
هیوادارین هه‌مووان به‌ره‌چاوكردنی دۆخی ئارامی كوردستان‌و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی‌و ئیسلامی بایه‌خی زیاتر‌و هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بدهینو ئاكارو ره‌وشته به‌رزه‌كانی لهههڵسوكهوتی خۆمان به‌رجه‌سته بكه‌ین تا كۆمه‌ڵگه به‌ر قهرارتر بێت.
داواشمان وایه له مامۆستایانی ئایینی وه‌ك هه‌میشه، لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زیاتر بۆ خه‌ڵك شیبكه‌نه‌وه، تا نه‌وه‌كانمان شاره‌زای مێژوو و لێهاتووییو په‌یامه گرنگه‌كانی بن، كه بووه مایه‌ی خێر بۆ تێكڕای مرۆڤایهتیو پهیامهكانیشی بوونه نورێكی دره‌وشاوه به‌ڕووی گه‌لانه‌وه.
جارێكی تر ئه‌و یاده به‌رز رادهگرینو پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان بهگشتیو زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره ئه‌م یاده بكاته مایه‌ی خێر بۆ كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
6/11/2019 |