ئەمرۆ 12ی11ی2019 لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و به ئامادهبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەو مامۆستا بەرێزانەی ناویان دەرچووە بۆ بەژداری خولی زانستی زانکۆی ئەزهەر لە وڵاتی میسر بەرێوە چوو.
سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە ئامانج و ستراتیژی خولەکە کرد، کە دوای هەوڵ و هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و رێكخراوی جیهانی دهرچووانی ئهزههر بڕیار وایە ئەو جۆرە خولانە بەردەوام بایەخیان پێ بدرێت.
سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتی: بەمەبەستی بایەخدان بە ئاستی زانستی و ئالوگۆڕی ئەزمون و فەرهەنگ و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و گرنگیدان بە توانستی زانایانی ئایینی هەوڵماندا ئەم خولە لەگەڵ زانکۆی ئەزهەر بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی هەرێمی کوردستان بکەینەوە.
هەر لەو کۆبونەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی كرد بۆ پشتیوانی و ههماههنگی بهردهوامی لهگهڵ یهكێتی زانایان و ئاماژەی کرد کە یەکێک لە ئامانجەکانی یەکێتی زانایان دروستکردنی پەیوەندی بەجیهانی ئیسلامی و ئالوگۆڕی زانستی و ئاشنا کردنی مامۆستایانی ئایینی خۆمان بە فەرهەنگ و کلتوری وڵاتانی تر، بۆیە ئومێدمان وایە ئەو هەنگاوە دەبێتە خاڵێکی ئەرێنی هەم لەرووی پەیوەندی هەرێمی و ناساندنی پتری گەلی کوردو نیشاندانی مەزلومیەت و مێژووی کوردستان بە وڵاتانی تر، هەمیش لەرووی پیشەیی و زانستی و ئەزمونەوە ئەو جۆرە هەوڵ و خولانە سوودی زۆریان هەیە.
دواتر بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە یەکێتی زانایان بۆ ئەو هەنگاوە گرنگە، ئاماژەی بە پێویستی ئەو جۆرە خولانەو هەوڵی بەردەوامی خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی کردو هیوای خواست بەژداربووانی خولی ئایندە وەک نوێنەری کورد نمونەیەکی جوان و شایستە پیشان بدەن، و پشتگیری تهواوی وهزارهتی ئهوقافی بۆ زانایانی ئاینی دووپات كردهوه.
لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی: خۆشبەختانە کوردستان لەرووی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیان گرفتی نیە، بەڵام پێویستمان بە بیرو هزری میانڕەوی پتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانین وێنەی کوردستان جوانتر نیشانی جیهانی ئیسلامی بدەین، و ئاشنا ببین به شێوازی ولاتانی تر له پتهو كردنی پێكهوه ژیان و دژایهتی كردنی بیری توندرۆیی.
هەر لەو بارەوە بەرێز مامۆستا مەلا حسن قادیانی بهرپرسی پهیوهندیهكانی یەکێتی زانایان بە سایتی زانایانی گوت: له میانی ئهو پهیوهندهیه بهردهوامهی یهكێتی زانایان لهگهڵ رێكخراوی جیهانی دهرچووانی ئهزهەر ههیهتی له رووبهرووبهونهوهی توند رۆیی و بلاوكردنهوهی میانرهوی به پێویست زانرا كهوا ئهم خوله بۆ 24 مامۆستای ئاینی بكرێتهوه بۆ ئهوهی مامۆستایانی ئاینی خۆمان زیاتر ئاشنا ببن به شیوازی دژایهتی كردنی بیری توندرۆیی و بلاوكردنهوهی میانرهوی و ئاشنا بوونیش به كلتوری ولاتانی جیهانی ئیسلامی و ئیمرۆش دانیشتنەکە سەرکەوتوانە بەرێوە چوو تێیدا بەرچاو روونی و رێنمایی پێویستمان خستە روو، بۆ ئەوەی بتواندرێ بە شێوازێکی سەرکەوتوانە خولەکە کۆتایی بێت و لەگەڵ تەواو بوونیشی هەوڵ بدرێت ئەو مامۆستا بەرێزانە شتی تازەو پەیامی هاوچەرخ و بەسوود بگەیێننەوە کوردستان، و ئهم خولانهش له داهتوو درێژهیان دهبێت .
شایەنی باسە لەو خولەدا بیست و چوار مامۆستای ئایینی لە شارو شارۆچکە جیا جیاکانی کوردستان بەژداری دەکەن و بڕیار وایە لە رۆژی هەینی داهاتوو 15ی11ی2019 گەشت بکەن و تا 13ی12ی2019 لە وڵاتی میسر بە مەبەستی بەژداری خولەکە دەمێننەوە. |