دوای ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی رابردووی رۆژنامه‌ی (په‌یام) زمانحاڵی یه‌كێتی زانایان، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له هه‌ولێر وانه‌ی ئینجیل له په‌نای وانه‌ی مێژوو ده‌خوێندرێت، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له ژماره‌ی (63)ی رۆژنامه‌كه هه‌ندێك له به‌ڵگه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
ده‌باره‌ی هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان مه‌لا (جه‌عفه‌ر گوانی) به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان به ماڵپه‌ڕی زانایانی راگه‌یاند:
ئێمه وه‌ك هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت به‌رامبه‌ر به بوونی په‌روه‌رده‌ی مه‌سیحی له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی میدیا كه به پێي قسه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی قوتابخانه‌كه زیاتر له (90%)ی قوتابیه‌كانیان موسڵمانن، هه‌واڵه‌كه‌مان به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست له داوكاری گشتی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان،
بڵاوكرده‌وه، ئێمه وه‌ك رۆژنامه نه‌چووینه ناو درێژه‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه، چونكه پێمان وابوو ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی هه‌بوو، كه كاتێك یه‌كێك له رۆژنامه‌كان بڵاوی كرده‌وه، یه‌كێتی زانایان پشتیوانی شته‌كه‌ی كرد‌و، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا، پێویست نه‌بوو، هیچی تر بكرێت، چونكه مه‌سه‌له‌كه به كۆتا هات، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ی قوتابخانه‌ی میدیا هه‌ندێك شێوێندرا، بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، له ژماره (63)ی رۆژنامه‌ی په‌یام، هه‌ندێك دیكۆمێنتمان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌واڵه‌كه سه‌د ده‌ر سه‌د پشت راست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵستا‌و، چۆن په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی چاره‌سه‌ر كرد، له‌وه‌ش هۆشداری داوه‌ته قوتابخانه‌كه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ده‌ڵێت: قوتابخانه‌كه به‌ڵێنی داوه ئه‌و مه‌نهه‌جه لاببات، ئێمه لێره‌وه سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و داواكاری گشتی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له ناویشیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان، دیاره ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك دایه، كه چۆن پێویسته شتێك له په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی به هه‌ڵه تێ پنه‌ڕێت به هه‌مان شێوه ده‌بێ له ئایینه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان شت بكرێت).
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌توانن له رۆژنامه‌ی په‌یام ده‌قی به‌ڵگه‌كان بخوێننه‌وه، له ماڵپه‌ڕی زانایان رۆژنامه‌ی په‌یام بخوێنه‌وه، یان له‌م لینكه (فایلی سێیه‌م) بخوێنه‌وه.
http://www.zanayan.org/archive.php?id=63
|