شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوە

ئەمرۆ 25ی11ی2019 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. عومەر حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و بەیاوەری هەردوو بەرێز ماۆمستا مەلا کەریم زەلکەیی و مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی کارگێڕانی لقی گەرمیان و مامۆستا مەلا کەریم بەرپرسی لێژنەی فەتوای گەرمیان، مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری لەماڵەوە بەسەر کردەوە.


سەردانەکە بەمەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی مامۆستا مەلا حمەئەمین کەلاری بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بوو، کە ماوەیەکە تەندروستی باش نیەو، سوپاس بۆ خوای گەروە ئێستا بەرەو باشی دەچێت.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نزیکەوە هەواڵی تەندروستی مامۆستای پرسی و سڵاو رێزی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی پێ راگەیاندن و هیوای زوو چاکبوونەوەو تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و ئامادەی هەر خزمەت و پێویستیەکی بۆ دەربڕی.