ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری ئه‌وقافه‌وه‌

ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌هه‌رێمی كوردستان ویه‌كێتی زانایان زۆر به‌ووردی ئاگارداری وتاری مامۆستایانی ئاینین له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كان ، هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌گه‌ر شتێكی وتبێت له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئێستای كوردستان نه‌گونجێت ئه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی خۆی ئاگادارمان كردۆته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی مه‌هام وئه‌ركی مامۆستایه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت)، به‌بێ ئیفرات وته‌فریت له‌ راڤه‌كردنی ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێ كراوه‌كان، هه‌روه‌ها ناكرێت سانسۆریش بخرێته‌ سه‌ر وتاری ئایینی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مامۆستایان پێویسته‌ ئاگاداریبن وتائێستاش هه‌ر به‌م شێوه‌ كراوه‌ دوو خاڵی سه‌ره‌كی وگرنگن:-
یه‌كه‌میان : ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌ (ئه‌منی قه‌ومی).

دووه‌میان: ناوزڕاندنی خه‌ڵك (تشهیر وته‌عن)
ئیتر نه‌مه‌رجه‌ ونه‌ده‌كرێت هه‌موو كه‌س به‌هه‌موو وتارێك ڕازی بێت وده‌ستخۆشی بكات ، له‌به‌ر چه‌ند هۆكاری بابه‌تی وخودی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌م دووخاڵه‌ی كه‌ باسمان كرد ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئاگاداربوونه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆنتڕۆڵكردنی سیدی وقه‌ده‌غه‌ركدنی ئه‌وه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ (11) ی ساڵی 2007 ی پارله‌مانی كوردستان ئه‌م كاره‌ به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سپێرداروه‌ وده‌زگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ كه‌ چاودێری وبه‌دواداچونی بۆ بكات.

هیوادارین ڕۆژنامه‌كان وردتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زانیاری وبابه‌تدا بكه‌ن بۆ به‌رچاوڕونی خه‌ڵك.

نوسینگه‌ی جه‌نابی
وه‌زیری ئه‌وقاف
2/11/2010