دوابه‌دوای پرسیاری لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان، له به‌رواری 18/11/2019 سه‌باره‌ت به جه‌مع كردنی قوتابیان بۆ نوێژه‌كانیان له كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌و قوتابخانه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له‌به‌رواری 19/11/2019 دوای تاوتویكردنی ئه‌م بابه‌ته‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته شه‌رعیه‌كان ئه‌م رونكردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی په‌سه‌ند كرد کە:
ئه‌سڵ وایه پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه له پێنج كاته دیاریكراوهكانیاندا ئه‌نجام بدرێن، چونکە هیچ ده‌قێكی شه‌رعی نییه كه باس له جه‌مع كردنی نوێژه‌كان بكا له‌كاتی ده‌وام و خوێندن و هتد.. هه‌روه‌ها قیاسیشی له‌سه‌ر روخسه‌ت دروست نییه (لا قیاس فی رخص العبادات) بۆیه كۆكردنه‌وه‌ی نویّژهكان له قوتابخانه و بازاڕ و دامه‌زراوه‌كاندا دروست نییه‌و ناچێته ئه‌م باسه‌وه.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26537 |