دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیای نه‌وڕه‌س/ لقی هه‌ولێر، له به‌رواری 21/9/2019 به ژماره 11/32 پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كردبوو، سه‌باره‌ت به حوكمی سپیكردنی ئارد، و جیاوازی كێشی نۆك و فاسۆلیا و به‌رهه‌مه خۆراكیه وشكه‌كانی تر، له زستانان و هاویناندا و دیاریكردن و نووسینی وه‌زنه‌كانیان له‌سه‌ر كیسهكانیان له‌كاتی (تعبئه) كردنیان؛ ئه‌نجومه‌ن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له‌به‌رواری 19/11/2019 دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و داڕشته شه‌رعیه‌كان به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی دایه‌وه.
لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئه‌گه‌ر ئاردەکە به مادده كیمیاویه‌كان، یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیانبه‌خش ئه‌م كرداره ئه‌نجامدرا؛ ئه‌وه درووست نی یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زیانی هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌رانی.
هەروەها هاتووە: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری سروشتی - سه‌رماو گه‌رما- كارده‌كه‌نه سه‌ر زیادكردن و كه‌مكردنی كێش و بێگومان كه ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیا نیه؛ بۆیه وا چاكتره، كه له‌سه‌ر به‌رگی كیس و قوتووه‌كان بنوسرێت: (ئێمه به‌رپرس نین له زیادكردنی كێشی به‌رهه‌مه‌كانمان، به‌هۆی هۆكاره سروشتیه‌كان)، هه‌روه‌ها باش وایه ره‌چاوی نرخێكی گونجاو بكرێت، له‌زستان و هاویندا به‌پێی زیاد كردن و كه‌م كردنی وه‌زنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه.
بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26538 |