به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه، كه له‌سه‌ر نوێژكردن ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه: كه نوێژ به‌رگری له‌ش له دژی نه‌خۆشی به‌هێز دهكاتو، كه‌سی نوێژكهریش كه‌سایه‌تی‌و سروشتێكی به‌هێزو، ئارام‌و، خۆڕاگرانه‌ی لا دروست ده‌بێ.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسڕی، له‌ژماره‌ی رۆژی 26/10/2010 بڵاویكرده‌وه: له توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه دكتۆرێكی میسری له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ته‌نتا ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه: كه نوێژ‌و كڕنوشو دانیشتنه‌كه‌ی، كۆئه‌ندامی ده‌مار چاڵاكو جێگیر دهكاتو، ده‌ردانی رێژه‌ی كۆرتیزۆنیش له له‌ش رێك ده‌خات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، كه كه‌سی نوێژخوێن ئارام‌و، كارا‌و، دڵ ئاسوده بكات‌و، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شیش له به‌رزترین ئاستی هه‌سته‌وه‌ری دابێت له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كان.
هه‌رله هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: كه تا نوێژكردن ئارامی‌و خشوعی زیاتربێ، دڵ‌و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یش ئارامترو رێكتر كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
شایانی باسه: دكتۆر سه‌میر، كه ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه‌یه، خۆی مامۆستای بهرگریو هه‌سته‌وه‌ری له‌شه له زانكۆی ناوبراو.
|