له‌م ڕۆژه پیرۆز‌و پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌دا، یادی قوربانیدانی شێرهنانی مه‌یدانی چاكه‌كاری و فیداكاری و قوربانیدانمان ده‌خاته‌وه كه‌له‌و ڕۆژه‌دا ئافره‌ت چۆن توانی ده‌وری كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر شانۆی ژیان وه‌ر كاره‌كته‌رێكی زۆر لێهاتوو بنه‌خشێنێت، بۆ خزمه‌تكردن‌و ئاوه‌دانی ژیانی خۆی به‌ختكرد، بێ گوێدانه هیچ داب‌و نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵگای بتپه‌رستی و دواكه‌وتوویی ئه‌و سه‌رده‌مه.
خه‌باتی ئه‌و خانمه به‌ڕێزه ته‌نها په‌روه‌رده‌و خزمه‌تی منداڵه جگه‌رگۆشه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ڵگرتنی په‌یامی پیرۆزی یهكناسینو یه‌كتاپه‌رستی و وازهێنان بوو له‌هه‌موو داوایه‌كی نهفسو دهروونو ڕووكردنه داوا‌و بڕیاری په‌روه‌ردگار، زۆر به‌ئازایانه‌و لێهاتووانه له‌هه‌موو ماناكانی (توكل) پشتی به‌په‌روه‌ردگار به‌ست، ئه‌وه‌بوو كاتێك حه‌زره‌تی (ئیبراهیم) بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوا له‌و چۆڵه‌وانیه‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه شیرهخۆرهكهیدا جێی هێشت، وتی ئه‌ی ئیبراهیم بۆ جێ‌مان ده‌هێلێت، به‌ڵام حه‌زره‌تی ئیبراهیم هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، بۆیه خۆی ئازایانه پێیوت: ئایا خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكدویت؟ حه‌زره‌تی ئیبراهیم فه‌رمووی به‌ڵێ، ئه‌م دایكه فیداكاره به‌مێرده‌كه‌ی وت: بڕۆ مادام فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، خوای گه‌وره خۆی ئاگادارمان دهبێتو ده‌مانپارێزێت.
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگار پاراستنی، فریشته‌كان چاودێری هاجه‌ره خاتوونو ئیسماعیلی كوڕیان كرد، ئه‌وه‌بوو دوای جێهێشتنیان له‌و بیابانه‌دا به‌بێ هیچ توێشویهكو برسی و تینوبوونی كۆرپه‌كه‌ی، هاجه‌ره خاتوون چه‌ندجار چووه سه‌ر كێوی سه‌فاو له‌وێوه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆسه‌ر كێوی مه‌روه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی شتێك تابیداته كۆرپه‌كه‌ی، به‌ڵام خوای گه‌وره ئاوی زه‌مزه‌می له‌ژێر پێی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵقوڵان، كه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و ئاوه ههردهمێنیتهوهو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جوانه‌ی هاجه‌ره خاتوونیشی كرده ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی حه‌ج.
هه‌ر مرۆڤێك خاوه‌ن پهیاموبهرنامهبوو، زادو توێشووی هه‌موو قۆناغێك هه‌ڵده‌گرێت، ژن بێت یان پیاو، هاجه‌ره خاتوون خاوه‌ن په‌یام بوو، بۆیه ئه‌وه‌نده بهئارامو لێبڕاو بوو بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تی ئیبراهیم ئه‌و شێره ژنه‌ی له‌پشت نه‌بووایه، نه‌یده‌توانی ئه‌و ئه‌ركه قورس‌و گرانه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبگرێت، هاجه‌ره خاتوون وائیسماعیلی كوڕی په‌روه‌رده كردوو كه به‌جوانی بیپهرستێتو گوێڕایهڵو ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره بێت، جگه له‌وه‌ی كه‌زۆر باوكی خۆشده‌ویست، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هه‌موو فه‌رمانه‌كانی باوكی به‌جوانی جێبه‌جێ ده‌كرد.
سارهخاتونی خێزانی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیش یه‌كێكی تربوو له‌شێره ژنه‌كان، ئه‌و شاجوانی سه‌رده‌می خۆی بوو، له‌سه‌ر ئه‌و ئارامگریهی به‌هۆی نه‌بوونی منداڵه‌وه، خوای گه‌وره هه‌ر له‌دونیادا پاداشتی دایه‌وه‌و له‌دوای تێپهڕادنی ته‌مه‌نێكی زۆر خوای گه‌وره (ئیسحاق) پێغه‌مبه‌ری كرده خه‌ڵات.
ژنان‌و خوشكانی ئێمه له‌م ڕووداوه مێژووییه چه‌ندین وانه‌ی جوانی قوربانیدان‌و ئارامگری فێرده‌بن، هێدی هێدی ئه‌وه ده‌چرپێنێت به‌گوێماندا كه‌ژنانیش ئه‌و ده‌ورو ڕۆڵه ئه‌كتیفه ببینن، تاوه‌كو پله‌و پایه‌تان لای خوای گه‌وره به‌رزو جوان‌و تۆماركراو بێت وه‌ك ئه‌و خانمانه، ده‌با هه‌مووا ببنه ده‌سته خوشكانی هاجهرهو ساره خاتوونو وه‌ك ئه‌وان بژین‌و خوالهخۆمان ڕازی بكه‌ین‌و نیشتمان‌و مێژووی كوردیش بنهخشێینین. |