یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستایانی ئه‌یلول ده‌كات

رۆژی 3/11/2010 سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مامۆستایانی ئه‌یلولیان كرد.

به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی مامۆستایانی شۆڕشی ئه‌یلول‌و، هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێی رێكخراوه‌كه‌یان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ ساوه‌ری چه‌ند مامۆستایه‌ك سه‌ردانی مامۆستایانی ئه‌یلولی كرد‌و، پیرۆزبایی ته‌واوبوونی كۆنگره‌یان لێكردن‌و، پشتگیری‌و پشتیوانی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ به‌ستنی باشترین په‌یوه‌ندی‌و هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاریه‌كی به‌رده‌وام.