مامۆستا مەلا محمد بابەکر قەڵادزەیی کۆچی دوای کرد

ئەمرۆ 15ی12ی2019 مامۆستا مەلا محمد بابەکر قەڵادزەیی ئەندامی یەکێتی زانایان و پێش نوێژی مزگەوتی حاجی قادر بێسەری لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا محمد بابەکر قەڵادزەیی


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا محمد بابەکر قەڵادزەیی)مان پێگەیشت، کە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی کردووەو ماوەی 35 ساڵە کاری مەلایەتی کردووە، وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و بوو، لەهەمان کات کەسێکی سادەو خواناس و موسڵیح و بانگخواز بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە  خزمو کەس وکاری ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


15ی12ی2019