شاندێکی باڵای ئەنجومەنی شورای زانایانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

رۆژی 17ی12ی2019 شاندێکی باڵای ئەنجومەنی شورای زانایانی عیراق بەسەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر یوسف الناصری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شورای زانایانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کردو لەلایەن بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدیدارێکی دۆستانەو وێرای بە خێرھێنانیان بۆ کوردستان، تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکەو ئاستی پەیوەندی نێوان هەردوولاو هەنگاو نان بەرەو پەیوەندیەکی باشترو هەماهەنگی لە پێناو باشترکردنی دۆخەکە.


هەروەها سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە رۆلی مەلای کورد کرد لە چەسپاندنی ئاشتی کۆمەلایەتی و بەرەو پێش بردنی پێکەوە ژیانی ئاینی ونەتەوەیی لە کوردستان و ئەوەشی دووپات کردەوە کە ھەمیشە دەرگای یەکێتی زانایان کراوەیە لەسەر بنەمای ئاشتی و مرۆڤ دۆستی، پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ ھەموو بۆچوونە جیاوازەکان دروست بکەین.


لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ناوبراو وێڕای سوپاسی یەکێتی زانایان و رۆلی دیاریان لە کوردستان و پرسە گرنگەکان، تەئکیدیان لە زەرورەتی هەماهەنگی و هەبوونی پەیوەندی دوولایەنە کردەوەو خۆشحاڵی خۆیان بە کارو چالاکیە گرنگەکانی یەکێتی زانایان دەربڕی.