لقی هەولێری یەکێتی زانایان مەراسیمێک بۆ بەشداربووانی خولی ئەزهەر ساز دەکات

سەرلەبەیانی (19/12/2019) بەسەرپەرشتی بەرێز شێخ نیاز راغب نقشبندی بەرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و بەئامادەبونی بەرێز شێخ موسی سید یحیی باقلانی و كارگێروئەندامانی لق ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایانی هەولێرودەوروبەری سمینارێك ساز كرا بۆ ئەومامۆستا بەرێزانەی بەشداری خولێكی زانستی یەك مانگیان كردبو لە جامیعەی ئەزهەری شەریف لە ولاتی مصر. مامۆستایانی بەشداربووی خولی زانستی لە جامیعەی ئەزهەری شەریف لە ولاتی مصر


1- مامۆستاملاسید موئید سیدعزیزنقشبندی بەرپرسی ناوچەی دووی هەولێری یەكێتی زانایان و سەرۆكی شاند
2-مامۆستا ملا زرار بەرپرسی ناوچەی سێی هەولێری یەكێتی زانایان .


3-مامۆستا ملا نوزاد ابراهیم خمۆ بەرپرسی ناوچەی كەسنەزانی یەكێتی زانایان


4-مامۆستا ملا سید ئوسامە سید بكربەرزنجی


5_مامۆستاملا اردلان ابراهیم كەركوكی نوێنەری لقی كەركوكی یەكێتی زانایان


سەرەتای سمینارەكە بەجەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەلایەن كاك ملااحمد مهداوی خوێندرایەوە
دواتر مامۆستایانی بەشدابوی خولەكە بەجەند زانیاریەكی گرنگ وبەسود كۆرەكەیان قەشەنگ تر كرد
مامۆستا سید موئید نقشبندی باسی لەجەندین بابەتی گرنگی سەفەرەكەكرد.


لەدرێژەی قسەكانی باسی لەپێشوازیە گەرمەكەی ئەزهەری شەریف كرد و گوتی ئێمە هەر شوێنێك و هەركەسایەتیەكمان بویست بایە ئەوە بۆیان دەرەخسانین و زۆر شوێنی مێژوی و كەسایەتی ئاینی و زانای ئەو ولاتە گەڕاین .
دواتر بەرێز مامۆستا ملازرار باسی لەو بابەت و وانانە كرد كە لەلایەن شێخانی ئەزهەری شەریف پێش كەشیان كرابو كرد و باسی لە بەشەكانی خوێندنی ئەزهەر كردو گوتی تا ئێستەش ژورێك یاخود حوجرەیەك هەیە بەناو حوجرەی كورد كە لەسەردەمی باپیرە گەورەمان صلاح الدين ايوبى دانراوە وەباسی لە گرنگی بەشەكانی فەتواو لیژنەی ئاشتەوای و جەندین بەشی تری گرنگی بۆ كردین


هەروە ها بەرێز مامۆستا ملانوزاد باسی لەكێشەی سیاسی و قەیرانی ئابوری و ترسی تەوژمی تیرۆر و بەرەنگاربونەوەی بیری توندرەوی و كۆمەلێك كێشەی سەردەمی كردو باسی لەوەش كرد كە ئەو ئەمن و ئاسایشەی ئێمە هەمانە زۆر گرنگە بیپارێزین جونكە ولاتێكی گەورەی وەكو مصر دەنالێت بەدەستی بیری توندرەوی ئەوەی ئێمە هەمانە بێ گومان بەئاسانی بەدەست نەهاتوە بەلكو بەشەو نخونی برایانی ئاسایش و پۆلیس وپێشمەرگەو زێرەڤانی خوێنی شەهیدان و هەولی سەرجەم دانیشوانی كوردستان بەدەست هاتوە كەواتە نابێ بەئاسانیش دەست بەرداری بین.


دواتر بەرێز مامۆستاملا اردلان ابراهیم باسی لەشوێنە مێژووی میسر كردو باسی لەوەش كرد كە هەمومان بۆ شوێنەكان كەدەرۆیشتی بە جل وبەرگی كوردی دەرۆیشتین بۆ زیاتر ناساندنی كورد بەجیهان وەخەلكێكی زۆری بیانیش پێش وازیان لێ دەكردین و بێ ژمار وێنەیان لەگەل دەگرتین و باسی لە جەندین بابەتی گرنگی سەفەرەكە كرد


دواتر مامۆستا ملا سید ئوسامە بەرزنجی باسی لە زیارەتی گۆر ومەرقەدی زاناو زاهیدی بۆكردین و بەرچاوی ناویشیان ئیمامی گەورەمان ئیمام شافیعی خوای لێ رازیبێ كەهەمومان قەرزاری ئەوین و باسی لە جەند دیمەنێكی ناخۆشی بۆ كردین و رای جلەكاندین باسی لە نابونی و هەژاری كردو كە خەلكێكی زۆر رۆژانە چاوەرێی یەك سەمونە بەدەستی بكەوێت و ئەورۆژی بە برسێتی بەرێ نەكات هەروە ها باسی ئەوەشی بۆ كردین كە خەلكێكی زۆر لەسەر گۆرستانەكان دەژین هیوا هەیە هەرلەسەر گۆرستان لەدایك بوە و هەرلەویش گەورە بوە و هەرلەوێش ژیانی هاوسەرگیری پێك هیناوە ئەی خودایە نیعمەتەكانت بەسەرمان زیاد بكەیت


لە كۆتای بەرێز شێخ نیاز نقشبندی بەر پرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەخێر هێنانەوەی كردن و سوپاسی بەڕێز د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف بۆكاروباری ئاینی كرد بۆ ئەو هەما هەنگیەی كەلەگەڵ یەكێتی زایانی كردوە وە دەست خۆشی گەرمی بۆ بەرێز د.عبداللە ملاسعید گرتكی هەبو بۆ ماندو بون و هەولدانی بۆ زیاتر خزمەت كردنی مامۆستایانی خۆشەویست.



ملا رعـد ئۆمەربلی بەرپرسی بەشی راگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایان .