رۆژی پێنج شەممە ۱۹/۱۲/۲۰۱۹ بە ئامادەبوونی بەرێز دکتۆر عبداللە ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە به چاودێری و ئاماده‌بوونی رێزدار دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دیداری گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدا .
دیداره‌كه له دوو پانێلی جیا چه‌ندین پرسی هه‌ستیاری تایبه‌ت به هه‌ردوو پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره خسته روو بەمەبەستی دانانی ئاڵیەت و رێکاری گونجاوتر بۆ پرۆسەی حەج و عومرە، له پانێلی یه‌كه‌م به‌رێز دكتۆر عه‌بدوڵا مەلا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی پرسەکەو لە بواری ئاینی پرۆسەی حەجی وەک فەرێزیەک بە گرنگ وەسف کرد، ئاماژەی بە کەم و کوریەکانی بواری ئاینی لەم پرۆسەیەداو بەپێویستی زانی رۆلی مورشدو موفتی دیار بکرێت، و ئالیەتی شێوەی دەستنیشانکردنیان روونتر بێت. هەروەها گوتیشی: گرنگە کۆدەنگیەک بۆ بابەتی خیلافی و ئاینی حەج دیار بکرێت بەڕاوێژ لەگەل ئەنجومەنی باڵا فەتوا، هەر لەو بارەوە داواشی کرد ساڵانە کۆنفراسێکی ئاینی لە سەر بابەتێکی ئایینی و گرنگ لە شاری مەککە ئەنجام بدرێت .
شایانی ئاماژه‌پێدانه به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندیدار له په‌رله‌مانی كوردستان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتواو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئاینی و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌و میوانانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌كه ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌كی گرنگ گه‌ڵاڵه كران كه ده‌بنه مایه‌ی تۆكمه‌تركردنی كاروباری حه‌ج و عومره‌و به به‌رژه‌وه‌ندی حاجیان و عومره‌كاران له هاوڵاتیانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بن. |