رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 3/11/2010 له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا، به‌بۆنه‌ی به‌چاپ گهیاندنو بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ته‌فسیری قوڕئانی پیرۆز، ئاهه‌نگێكی قهشهنگو تایبه‌تی سازكرا.
ئه‌م ته‌فسیره‌ی قوڕئانی پیرۆز، كه یه‌كه‌م كاری له‌م شێوه‌یه‌یه له وڵاتی روسیا‌و، بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی موسڵمانانی وڵاته‌كه، له سه‌ر ده‌ستی زانا‌و مامۆستای ناودار (شامیل عهلائهددینۆف) وه‌رگێڕدراوه‌و، به‌شێوازێكی نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌و، رۆحیانهیش له هه‌مان كات نوسراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه: كه (شامیل عهلائهددینۆف) زانایه‌كی ناوداری روسیه‌و، زیاتر له 17 ساڵه پێشنوێژ‌و وتار خوێنه له مزگه‌وتێك له مۆسكۆ، چه‌ندین كتێب‌و به‌رهه‌می دیكه‌ی هه‌یه.
|