لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۲ـ ۱۲ـ ۲۰۱۹ بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. عبدالله ئاکرەیی ) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی لق و بەرپرسی لێژنەی ناوچەکان،( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) لە بارەگای خۆی نۆیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێکدا،
لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا لە لایەن بەڕێز بەرپرسی لق ووتەیەک پێشکەش کرا کە تێیدا ئاماژەی بە خوڵی ڕابیتەی جیهانی بۆ دەرچوانی ئەزهەری کرد کە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسڵامی کوردستان بە هەماهنگی دەزگای ئەزهەر بۆ ژماریەک مامۆستایانی ئاینی کوردستان ڕێکی خستبوو لە گەڵ چەند پرسێکی تری بەیوەندیدار بە کاری لق و ناوچەکان.
پاشان گفتوگۆ کرا لە سەر نوسراوو و ڕێنمایەکانی مەکتەبی تەنفیزی و ژماریەک فەتواکانی لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان.


پاش گەڕانەوەی بەڕێز (مەڵا محمد سعید شنی کارگێڕی لق) لە وڵاتی میسڕ کە بەشداربوو لە خوڵی ڕابێتەی جیهانی بۆ دەرچوانی ئەزهەر سمینارێکی لە سەر بابەتەکان و سودەکانی ئەم خولە بە ئامادەبوانی پێشکەش کرد .


 


مەلا ابراهیم شێخا ب.پ.ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان